riklam

سلێمانی.. نرخی به‌روبوم دیاریده‌كرێت

kurdistani 06:47 PM - 2014-10-20
رێگه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ ده‌گرین

رێگه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ ده‌گرین

به‌ مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌ به‌روبومی ناوخۆو پشتبه‌ستن به‌ به‌رهه‌می جوتیاران، ئه‌مڕۆ 20-10-2014 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێریكردنی به‌روبومی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پاش تاووتوێكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ناوخۆی هه‌رێمدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، بڕیاردرا له‌ هاورده‌كردنی سه‌وزه‌و میوه‌دا بازرگانه‌كان پابه‌ندی لیستی به‌روبومه‌ قه‌ده‌غه‌كراواوه‌كان بن، هه‌روه‌ها ئه‌و كێڵگانه‌ی له‌ به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌و میوه‌دا پشت به‌ ئاوی پیس ده‌به‌ستن، رێگه‌ به‌ كاركردنیان نه‌درێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ به‌روبومی ناوخۆی نه‌گات و به‌روبومی جوتیاران له‌ ناوخۆی هه‌رێمدا به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر ساغبكرێته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ نرخی به‌روبومه‌كان دیاریده‌كرێت، به‌ جۆرێك جوتیاران تێیدا زه‌ره‌مه‌ند نه‌بن و هه‌روه‌ها چاودێری عه‌لوه‌و به‌راده‌كانی سلێمانی ده‌كرێت و رێگه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ ده‌گرین.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرا كه‌ ئه‌و به‌روبومانه‌ی له‌ مانگی رابردوودا له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ساغكراونه‌ته‌وه‌ %80 ی به‌رهه‌می ناوخۆ بووه‌و ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی باشه‌و پێداویستی بازاڕو هاووڵاتیان تا ئاستێكی به‌رچاو دابینده‌كات، بڕیاریشیدا هه‌ر بازرگانێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ لیستی به‌روبومه‌ قه‌ده‌غه‌كراواوه‌كان، روبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket