دوای به‌خاكسپاردنی باوكی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت
kurdistani 06:28 PM - 2014-10-20قامیشلۆ..خۆی ته‌رمی باوكی به‌خاكسپاردو دواتر چه‌كی كرده شانی
كورده‌كانی كوردستانی رۆژئاوا له قۆناغێكی خه‌بانی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانین و له ئێستادا جیهان ته‌نها ئاوێزان به قاره‌مانیه‌ت و داستانه‌كان و رووداوه سه‌یره‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستانه، له‌وه‌ش سه‌یرترو به‌جۆشتر ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی هه‌ر شه‌ڕڤانێك به سه‌دان شه‌ڕڤانی تر جێگه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و روو له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته فراوانانه‌ی له سه‌رێكانی و كۆبانێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستانی رۆئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌ستیپێكردووه، به ده‌یان تیرۆرستی داعش له‌ناو گڕی هه‌ڵمه‌تی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌دا ده‌سوتێن و وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئیراده‌ی گه‌لی كورد له رۆژئاوا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ئه‌كره‌م حسامی ته‌مه‌ن 46 ساڵان كه خاوه‌نی 3 كچه، له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل شه‌هید ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ڕێكی قورس و پڕ له قاره‌مانیه‌تی كاتێك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌رێكانی و قامیشلۆ به ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌كوژرێن و له دواساته‌كانی داستانه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژئاوادا له رێگه‌ی نێوان قامیشلۆ – تربه‌سبیه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی پێداویستی شه‌ڕو له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی سه‌ربازیدا شه‌هید ده‌بێت و 3 كچه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت.
رۆژی 19-10-2014 له یه‌كێك له گونده‌كانی شاری قامیشلۆ به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هاووڵاتی كوردی رۆژئاوا‌و دانیشتووی شاری قامیشلۆ، ته‌رمی شه‌هید ئه‌كره‌م حسام به‌خاكسپێردرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌و جیهانی بۆ لای خۆی راكێشا، ئه‌وه‌بوو شنیدا ئه‌كره‌می كچی شه‌هید بڕیاریدا كه خۆی گۆڕی باوكی هه‌ڵبكه‌نێت و ته‌رمی پیرۆزی به‌خاكبسپێرێت، دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كه‌ش بڕیاریدا چه‌ك هه‌ڵبگرێت و تۆڵه‌ی باوكی بكاته‌وه.
شنیدا ئه‌كره‌م كچی شه‌هید له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی باوكی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: ئاسان نیه بڕوا بكه‌یت كه باوكت له‌ده‌ستداوه‌و چیتر نایبینیته‌وه، دڵته‌نگی ده‌وێت و قوربانی زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام شانازییه پیاوێك له‌مكاته ئاڵۆز‌و پێویسته‌دا كه كۆنه‌په‌رست و ره‌شپه‌رسته‌كان چاویان له‌سه‌ر خاك و نیشتمان و شه‌ره‌ف و ناموسمانه، گیانی خۆی له پێناوی پاراستنی گه‌له‌كه‌ی به‌ختبكات.
دواتر به چاوێكی پڕگریانه‌وه وتی: هه‌ر لێره‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌م و به‌ناوی دوو خوشكه‌كه‌ی ترم و ئه‌و دایكه‌ی به‌نازی بێ نیشتمانی و خه‌بات بۆ ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی گه‌وره‌ی كردووین، له‌م ساته به‌دواوه چه‌ك هه‌ڵده‌گرین و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی باوكمان ده‌گرینه‌به‌ر، كام شاخ به‌رز بێت پێشده‌كه‌وین، كام گڕ به‌سوو بێت خۆمانی تێدا ده‌سوتێنین، بۆ به‌رگری له نیشتمان و پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌وه‌ی جێی رامانی ته‌واوی جیهانه، ئه‌گه‌ر ژنان له‌هه‌ر سوچێكی جیهاندا به‌رده‌وام له‌به‌ر ره‌حمه‌تی پاراستنی پیاوان بن له شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كان، ئێستا له رۆژئاوای كوردستان نه‌ك هه‌ر پیاوان به‌ڵكو ژنان به‌رگری له ته‌واوی جیهان ده‌كه‌ن و رۆژانه به ده‌یان قاره‌مانیه‌تی تۆمارده‌كه‌ن و له ماوه‌ی 30 رۆژدا كورد به هه‌موو جیهان ده‌ناسێنن و جارێكی‌تر قاره‌مانیه‌تی و نه‌به‌ردی كورد ده‌كه‌نه پانتایی ته‌واوی رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كان.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19