riklam

قائیمقامی سلێمانی: رێگه‌ ناده‌ین نرخی غاز زيادبكرێت

kurdistani 04:40 PM - 2014-10-20
گرفتی كه‌می غاز چاره‌سه‌رده‌كرێت

گرفتی كه‌می غاز چاره‌سه‌رده‌كرێت

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گرفتی كه‌می غازی ماڵان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و دامه‌زراوه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نن له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌و رێگه‌ش به‌ زیادكردنی نرخی غاز ناده‌ن.
 
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20-10, له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداكاندا كۆبوویه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گرفته‌كه‌ كراو قائیمقامی سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ناوخۆی هه‌رێم و به‌شێكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ دابینده‌كرا.

 وتیشی: پێشتر رۆژانه‌ 400 تۆن غاز ده‌گه‌یشته‌ پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام ئێستا بڕه‌كه‌ بۆ نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاكاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ رێشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر له‌دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ده‌گاته‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحییه‌كاندا دابه‌شبكرێت و هاوڵاتیان رووبه‌ڕووی گرفتی كه‌می غازنه‌بنه‌وه‌.

له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ش ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان له‌ كه‌مترین ماوه‌دا گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كرد هه‌نگاوی خێرا بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆی .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا قائیمقامی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد به‌شێوه‌یه‌كی ووردتر چاودێری دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ غازه‌ بكه‌ن، كه‌ ده‌گاته‌ پارێزگای سلێمانی و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و به‌ ره‌چاوگرتنی ژماره‌ی دانیشتوانی شارو شارۆچكه‌كان دابه‌شی بكه‌ن.

راشیگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ زیادكردنی نرخ ناده‌ن و نرخی ره‌سمی هه‌ر بوتڵێك غاز ته‌نها 6 هه‌زار  250 دیناره‌و داواشی له‌هاووڵاتیان كرد له‌كاتی زیادكردنی نرخدا لیژنه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه‌ نرخ زیاد ده‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket