riklam

ئه‌میری رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ داقوق كوژرا

kurdistani 04:10 PM - 2014-10-20
.

.

له‌ بۆردومانی دوێنێ شه‌و 20-10-2014 ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌ سنوری قه‌زای داقوق ئه‌میرێكی باڵای ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ كوژرا.

ئدریس عادل لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ردوو گوندی تل رابیعه‌و بانشاغیان له‌ خواروی قه‌زای داقوق كرد كه‌به‌ده‌ست تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ن بۆردومانكرد.

وتیشی: له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكادا 8 تیرۆرست كوژراون و 16 تیرۆرستی تریش برینداربوون  كه‌ له‌ ناو كوژراوه‌كاندا ئه‌میری سنوری داقوقی داعش به‌ناوی ( موراد عه‌بدوڵا محه‌مه‌د) هه‌یه‌ كه‌ كورده‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌و بۆردومانانه‌دا سێ ئۆتۆمبێلی تیرۆرستانی داعش سوتاون و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket