riklam

سبه‌ینێ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

kurdistani 04:04 PM - 2014-10-20
په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ ده‌كات

په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ ده‌كات

 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ 21-10-2014 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدەدات و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ دەكات، بڕیاریشه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مان ئاماده‌بێت.

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و درێژه‌ به‌ گفتوگاكانی به‌رنامه‌كانی دانیشتنه‌كانی پێشوتری ده‌دات.

وتیشی: له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كرێت و بڕیاریان له‌سه‌رده‌درێت.

وتیشی: له‌ به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌داو له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دێته‌ په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت دوای هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌و جێگیركردنیان له‌ خوێندگاكاندا، له‌ كاتێكدا ئه‌و ئاوارانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاریان له‌گه‌ڵدایه‌ ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دروستكردوه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد پڕۆژه‌ یاسای هاوكاری و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ یاسایه‌كی زۆر گرنگه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ لایه‌نی ماددی كۆمه‌ڵه‌وه‌ هه‌یه‌ تێیدا جێگیرده‌كرێت و كۆمه‌ڵێك ماف بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كرێت و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندبكرێت گرنگیه‌كی ئێجگار زۆری ده‌بێت له‌ داهاتوودا.


ته‌لار له‌تیف رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر ده‌كرێت له‌وانه‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ شفرۆشی و یاسای زمانه‌ ره‌سمیه‌كان و چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket