riklam

عه‌بادی: ره‌وشی ئابووری عیراق له‌ قه‌یراندایه‌

kurdistani 03:41 PM - 2014-10-20
عه‌بادی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌هێرشكردن بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆرستان

عه‌بادی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌هێرشكردن بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆرستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا به‌هۆی دابه‌زينی نڕخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ره‌وشی ئابووری عیراق وورده‌ وورده‌ زیاتر ده‌كه‌وێته‌ قه‌یرانه‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌دوای سه‌ردانی كردنی بۆ لای گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی ئاینی عه‌لی حسێن سستانی له‌شاری نه‌جه‌ف، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خسۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بودجه‌ی ساڵی 2014 بنێرین بۆ په‌رله‌مانی عیراق .

 وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی نڕخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا دابه‌زیوه‌، بێگومان كاریگه‌ری دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری عیراق و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ئێستادا ره‌وشی ئابووری عیراق له‌ره‌وشێكی زۆر خراپدایه‌و ده‌توانم بڵێم ئابووری عیراق له‌قه‌یراندایه‌.

له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای عیراق به‌سه‌ر تیرۆرستان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌هێرشكردنمان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆرستان و له‌ماوه‌ی داهاتووشدا هێرشه‌كان چڕتر ده‌كینه‌وه‌، هه‌روه‌ها هێرشه‌كان زۆرتریش ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو له‌ناو بردنی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرسته‌ی به‌ناوی داعش كه‌ بارودۆخی ئه‌منی عیراقیان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket