riklam

موسڵ.. تیرۆرستانی داعش هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك

kurdistani 02:25 PM - 2014-10-20
تیرۆرستانی داعش مه‌به‌ستیانه‌ به‌ ته‌واوی وێرانی بكه‌ن

تیرۆرستانی داعش مه‌به‌ستیانه‌ به‌ ته‌واوی وێرانی بكه‌ن

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-10-2014، تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ سنوری موسڵ.


سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌شاری موسڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سه‌عات 6ی به‌یانیه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی به‌رتله‌و باشوكی و به‌عزانی و ناوراو وانكێی و تلكێف.


وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ دانیشتوانه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌بوون، به‌ڵام تیرۆرستانی داعش مه‌به‌ستیانه‌ به‌ ته‌واوی وێرانی بكه‌ن.


رونیشیكرده‌وه‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌شێكی زۆریان كاكه‌یی و مه‌سحی و كوردی ئێزیدی و شه‌به‌ك، بوون.


PUKmedia  هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket