riklam

خۆپیشاندانی كوردستانیان به‌رده‌وامه‌

kurdistani 02:03 PM - 2014-10-20
.

.

له‌پێناو به‌رده‌وامبوون بۆ ئیدانه‌كردنی كاره‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و پشتیوانیكردنی گه‌لی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ درِنده‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌داو بۆ پشتیوانیكردنی له‌ كوردانی كۆبانێ و شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی كورد بۆ جیهان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19-10-2014، كوردستانیان له‌ شاری شڤێرین-ی باكوری ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانیان سازدا.


له‌و خۆپیشاندانه‌دا كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و دروشمی پرِۆتستۆكردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و داواكرن له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زیاتر هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی گه‌لی كوردستان، ئاماده‌بوون.


ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كوردستانیان له‌ زۆربه‌ی وڵاتان خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی كردن له‌ كوردانی كۆبانێ و به‌رخودانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌.

PUKmedia    لوقمان به‌رزنجی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket