riklam

قه‌ره‌ته‌په‌.. بۆمبێكی چێندارو به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مه‌حمود سه‌نگاویدا ته‌قیه‌وه‌

kurdistani 01:38 PM - 2014-10-20
جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو

جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ نزیك قه‌ره‌ته‌ بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مه‌حمود سه‌نگاویدا ته‌قیه‌وه‌و جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

په‌یامنێرمان له‌ سنوره‌كه‌ پێی راگه‌یاندین كه‌مێك پێش ئێستاو له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كان یپێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ته‌قیه‌وه‌و جگه‌ له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-10-2014 شه‌ڕوپێكدادانی سه‌خت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ رویداو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاگاداربوون و سه‌رپه‌رشتیكردنی شه‌ڕه‌كه‌ به‌ره‌و قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ڕێده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌ رێگادا بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیدا ته‌قیه‌وه‌.

PUKmeda  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket