riklam

له‌نێوان سنوری كۆبانێ توركیا رۆژنامه‌نوسێك گیانله‌ده‌ستده‌دات

kurdistani 12:31 PM - 2014-10-20
به‌روداوێكی گوماناوی هاتوچۆ گیانیله‌ده‌ستداوه‌

به‌روداوێكی گوماناوی هاتوچۆ گیانیله‌ده‌ستداوه‌

كه‌ناڵی هه‌واڵی (presstv) هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی په‌یامنێرێكی له‌ سنوری نێوان توركیاو كۆبانێ به‌رووداوی هاتوچۆ بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات كه‌ گومانیان له‌ رووداوه‌ هه‌یه‌.

حه‌مید ره‌زا عمادی به‌ڕێوبه‌ری ژوری هه‌واڵی presstv كه‌ كه‌ناڵێكی ئێرانیه‌و به‌زمانی ئنگلیزی په‌خش ده‌كات رایگه‌یاندووه‌:  سرینا شیم كه‌ په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌مانه‌ له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی سنوری توركیا بۆ كۆبانێ به‌روداوێكی گوماناوی هاتوچۆ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

خاتوو سرینا شیم كه‌ په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌مان بووه‌ خه‌ڵكی لوبنانه‌و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌رووماڵكردنی رووداوه‌ جیاوازه‌كانی جیهان و به‌شداری كردووه‌ له‌ روماڵكردنی روداوه‌كانی دونتیسكی ئۆكرانیاو شه‌ڕه‌كانی به‌غداو له‌ سنوری توركیاو سوریادا به‌شداربووه‌، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ بڵاوی ده‌كرده‌وه‌ پرۆفیشیناڵانه‌ ئه‌نجامی ده‌دان.

رونشیكردۆته‌وه‌: سرینا وشیم خاوه‌نی دوو منداڵه‌و به‌به‌رده‌وام بێ باكانه‌ كاره‌كانی خۆی راپه‌ڕاندووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی ناو شاری كۆبانێ و چونه‌ سنوری وڵاتی توركیاوه‌ به‌ روداوێكی ئۆتۆمبێل كه‌پڕه‌ له‌گومان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

حه‌مید ره‌زا عمادی  هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتی توركیاو ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بێت به‌زووترین كات وه‌ڵامی رای گشتی جیهان و رۆژنامه‌نوسان بداته‌وه‌ كه‌ بۆچی خاتوو شیم دوای ماوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك راپۆرتی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر بێ هه‌ڵوێستی وڵاتی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ڕوداوه‌كانی كۆبانێ له‌روداوێكی گوماناویدا گیان له‌ده‌ستده‌دات؟.

به‌ڕێوبه‌ری ژوری هه‌واڵی presstv جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك ئیداره‌ی كه‌ناڵی presstv به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌و وه‌ڵامی راستمان له‌ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وێت.

 ئه‌مه‌ش  له‌كاتێكدایه‌ رۆژنامه‌نوسێكی تری كه‌ناڵه‌كه‌ كه‌له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سرینا شیم-دا بووه‌و به‌سه‌ختی برینداربووه‌.

PUKmedia ئا/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket