riklam

وڵاتانی عه‌ره‌ب: ئارامی عیراق ئارامی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌به‌

kurdistani 10:22 PM - 2014-10-19
 وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی عیراق ده‌كه‌ن

وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی عیراق ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 19-10-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازی له‌ وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شێخ سه‌باح ئه‌لخالید ئه‌لسه‌باح جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت كرد.

سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ ئاماده‌بوونی د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كرد، كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د ولد ته‌كدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆریتانیا و نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بیی ئه‌مینداری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و ئه‌حمه‌د بن حلی جێگری ئه‌مینداری گشتیی كۆمه‌ڵه‌كه‌ پێكهاتبوو، وه‌فده‌كه‌ گرنگیی ماناو ده‌لاله‌تی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ربڕی كه‌ عیراق روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆر بووه‌ته‌وه‌.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی هه‌موانی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پێناوی به‌گژاچونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تێرۆر و تاوانه‌كانی كه‌ به‌رۆكی هه‌موانی گرتووه‌، به‌ تایبه‌تی ره‌فتاری جموجۆڵ و بیركردنه‌وه‌ی تاقمه‌ تێرۆریسته‌كان له‌ پێش هه‌مویانه‌وه‌.،داعش كه‌ بواری سه‌ربازیی تێده‌په‌ڕێنێت و له‌ سنورێكی دیاریكراودا ناوه‌ستێت، بۆیه‌ پێویسته‌ كارێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تیی و چالاك له‌ ئاستیدا بێته‌ كایه‌وه‌ تا ئه‌م به‌ڵایه‌ ریشه‌كێش بكرێت، كاریش بكرێت بۆ گه‌مارۆدان و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تێرۆر هه‌ر له‌ بواره‌كانی فیكریی و په‌روه‌رده‌یی تا ده‌گاته‌ ئابوریی.

شێخ سه‌باح ئه‌لخالید ئه‌لسه‌باحیش له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی كرد: بۆ گرنگیی هاوپشتیی عه‌ره‌بیی له‌گه‌ڵ عیراق كه‌ روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بوه‌ته‌وه‌.

 دووپاتیكرده‌وه‌: ئۆقره‌یی عیراق ئۆقره‌یی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه‌یه‌ به‌گشتیی، په‌رۆشیی خۆشیانی نیشاندا بۆ ئارامیی وئاسایشی عیراق و عیراقییه‌كان و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌ی مێژویدا.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket