riklam

به‌رپرسێكی ئه‌مریكا: داعش هه‌وڵی گه‌وره‌كردنی شه‌ڕی تایه‌فی ده‌دات

kurdistani 06:47 PM - 2014-10-19
داعش به‌ته‌نها كاره‌ تیرۆرستیه‌كانی له‌سوریاو عیراق ئه‌نجامداوه‌

داعش به‌ته‌نها كاره‌ تیرۆرستیه‌كانی له‌سوریاو عیراق ئه‌نجامداوه‌

به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: مه‌ترسی داعش زۆر گه‌وره‌یه‌و داعش به‌ته‌نها رێكخراوێكی تیرۆرستی نییه‌، به‌ڵكو له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تایه‌فی (شیعه‌و سوننه‌) كارده‌كات.

ئه‌مڕۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN ئه‌مڕۆ 19-10-2014، دانیال بنجامین هه‌ماهه‌نكاری پێشووی له‌ناوبردنی تیرۆر له‌ وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ (داعش) به‌ته‌نها مه‌رسی نییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌مریكا و رۆژئاوا، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وتیشی: رێكخراوی تیرۆرستی داعش ته‌نها رێكخراوێكی تیرۆرستی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ به‌رنامه‌ كارده‌كات بۆ به‌رپاكردن و گه‌شه‌پێدانی شه‌ڕی تایه‌فی نێوان شیعه‌و سوننه‌.

له‌ باری رووبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌، بینجامین وتی: من پێم وایه‌ زیاده‌ ره‌وی زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، به‌ڵام بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌و گه‌شه‌كردنی عیراق و سوریا شوێنێكی زۆر ئه‌مین و باش و گونجاوه‌ بۆی و له‌ داهاتوویه‌كی دووردا ئه‌و رێكخراوه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ویلایه‌ته‌ه‌یكگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دروستده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا ململانێ و شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه‌ گه‌وره‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، له‌ دامه‌زراوه‌كانی له‌ناوبردنی تیرۆریان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان نوسنیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئێستادا هیچ پیلانێك دژی ئه‌مریكا بوونی نییه‌، له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌وه‌.

وتیشی: تائێستا داعش نه‌یتوانیوه‌ هێرشه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سوریا ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌دان بواری له‌و شوێنه‌دا بۆ ره‌خساوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket