riklam

رزگار عه‌لی: له‌سه‌ر رێنمایی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بره‌و به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌ده‌ین

kurdistani 05:32 PM - 2014-10-19
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ره‌مزی هه‌موو عیراقیه‌كانه‌

هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ره‌مزی هه‌موو عیراقیه‌كانه‌

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له‌ وه‌فدێكی حزبی كلد و ئاشوری كوردستان كرد.

 ئه‌مڕۆ رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی حاكم سابیر جێگر ی مه‌ڵبه‌ند و حاكم سه‌ڵاح ئه‌ندامی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له‌ وه‌فدێكی حزبی كلد و ئاشوری كوردستان كرد.

له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ر كردنه‌وانه‌ و هیوایان خواست هه‌ردوولا گرنگی به‌م جۆره‌ سه‌ردان و به‌سه‌كردنه‌وانه‌ بده‌ن بۆ به‌ ئاگا بوون له‌ سه‌رجه‌م هه‌لومه‌رجه‌ سیاسی و ئیقلیمیه‌كان و تا بتوانن هه‌لومه‌رج و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌شیبكه‌نه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و وتی: ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر رێنمایی مام جه‌لال و به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌مان توانیومانه‌ بره‌و به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ین و له‌گه‌ڵ ته‌واوی كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ ته‌واوی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌.

هه‌رله‌ میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا باسیان له‌ دوا گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌كرد كه‌ توشی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری داعش بونه‌ته‌وه‌، له‌ كۆتاییدا هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كانیان به‌رز نرخاند كه‌ به‌رگری له‌ خاك و نیشتمان ئه‌كه‌ن.

  هه‌ر هه‌مان رۆژ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی3 ی رێكخستنی هه‌ولێر له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له‌ وه‌فدێكی حزبی دیموكراتی ئێران كرد.

 ئه‌مڕۆ رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان حاكم سابیر جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و سابیر كاریتانی لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازییان كرد له‌ وه‌فدَكی حزبی دیموكراتی ئێران كه‌ پێك هاتبوون له‌ به‌رێزان ئیبراهیم زێوه‌یی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و حسن كاكلی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر.

 له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان كرد و وتیشیان: پێویسته‌ كورد له‌ هه‌موو كات زیاتر گرنگی به‌ په‌یوه‌ندی  نێوان حزب و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بده‌ن بۆ دروستكردنی یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پشتوانی كردنی یه‌كتری.

 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی سه‌ردانی وه‌فدی میوانی كردو وتی: ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو كات لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تمان هه‌بووه‌ بۆ هه‌موو روودا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و كوردستان وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تادا مه‌ترسیه‌كانی گروپی تیرۆریستی (داعش)مان بۆ كوردستانیان روون كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كێشه‌كانی عیراق به‌ گشتی و كێشه‌ دارایی و ئابووریه‌كانی كوردستان خرایه‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌، دواتر پێشوازی ئاواره‌كان عیراق و پارچه‌كانی تری كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رز نرخێنرا.

 له‌ كۆتایدا وه‌فدی میوان باسیان له‌ رۆڵ وپێگه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كرد و وتیان دوور كه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌ ساحه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه‌، هه‌روه‌ها  به‌ بوونی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) له‌ ساحه‌ی سیاسی هیچ له‌و كێشانه‌ی ئێستا به‌دی نه‌ده‌كرا، ئه‌وه‌شیان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ڕۆڵی حه‌كیمانه‌ی به‌ڕێزیان، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ (ئیبراهیم زێوه‌یی) گووتی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ته‌نها موڵكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كورد نییه‌ به‌ڵكو بوه‌ته‌ ره‌مزی هه‌موو عیراقیه‌كان و ڕه‌مزی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ ناوچه‌كه‌.

 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket