riklam

ئه‌ڵمانیا.. دوو تیرۆرستی داعش ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 12:32 PM - 2014-10-19
ویستویانه‌ كاری رێكخستن له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبده‌ن

ویستویانه‌ كاری رێكخستن له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبده‌ن

رادیۆی (WD) ی ئه‌ڵمانی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی بیانی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڵاوكرده‌وه‌.


  له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی ( داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا ) رۆژی شه‌ممه‌ دوو هاوڵاتیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌لایه‌نگری تیرۆریستانی داعشن و ویستویانه‌ كاری رێكخستن له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبده‌ن.


له‌باره‌ی شوناسی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ رادیۆكه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌: ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ كه‌ ناویان ( كه‌مال بن یه‌حیای ته‌مه‌نی 38 ساڵان كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز تونسیه‌و هه‌روه‌ها ( یوسف گ كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵانه‌و به‌ڕه‌گه‌ز رووسیه‌، به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری (دێوانی یاڵای فیدراڵ) ئه‌ڵمانی كه‌له‌ 15 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ركراوه‌ دوو تیرۆرسسته‌كه‌ ده‌ستگیركراون.
به‌پێی راپۆرتی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا  شوێنی ئه‌و دوو تیرۆریسته‌و 13 گومانلێكراوی تر پشكێنراوه‌و ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ وڵاته‌كانی ( های بادن، رۆتنبرگ، هامبورگ، هاسن، راین لندقاڵز، زاكسن، شڵزویك، هۆڵشتاین) ئه‌نجامدراوه‌.
 كه‌مال بن یه‌حیا تاوانباره‌ له‌وه‌ی كه‌ ساڵی 2013 به‌نرخی هه‌زارو 100 یۆرۆ پۆشاك و سێ هه‌زارو 400 یۆرۆ پاره‌ی كاشی به‌ تیرۆرستانی داعش به‌خشیوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێویستیه‌كانی سه‌فه‌ری ئه‌م گروپه‌ی له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ وڵاته‌كانی تر ئاماده‌كردووه‌، دوایه‌مین كرداری كه‌مال بن یه‌حیا هاوكاریكردنی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی ئه‌ڵمانیا بووه‌ به‌ره‌و توركیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌بێت له‌گه‌ڵ تیرۆرستان له‌ وڵاتی سوریا.
هه‌روه‌ها WD زانیاریه‌كانی له‌باره‌ی (یوسف گ) روسی خستۆته‌ڕوو رایگه‌یاندووه‌: ناوبراو تاوانباره‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مال بن یه‌حیاوه‌ هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵیدا بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان ده‌سپێردرێت.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا خستویه‌تیه‌ڕوو رادیۆی WD  ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌: ژماره‌یه‌ك تاوانباری تر به‌بڕی 130 هه‌زار یۆرۆ هاوكاری گروپی تیرۆریستی ( احرار شام) یان كردوه‌و ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ ره‌وانه‌ كردووه‌ له‌وڵاتی سوریا  كه‌ گروپێكی توندڕه‌وه‌و له‌ ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و تدمرو دیمه‌شق بوونیان هه‌یه‌.


PUKmedia و/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket