riklam

ناوه‌ندی حه‌یران بێژان له‌سۆران كرایه‌وه‌

kurdistani 09:49 PM - 2014-10-18
هه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی لاوك و حه‌یران له‌ لایه‌ن حه‌یران بێژانی ناوچه‌كه‌وه‌ رێكخرا

هه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی لاوك و حه‌یران له‌ لایه‌ن حه‌یران بێژانی ناوچه‌كه‌وه‌ رێكخرا

ئه‌مڕۆ 18/10/2014، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حكومی و حزبی و دامه‌زراوه‌ هونه‌ریه‌كان و هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستان، ناوه‌ندی حه‌یران بێژان له‌سۆران كرایه‌وه‌و هه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی لاوك و حه‌یران له‌ لایه‌ن حه‌یران بێژانی ناوچه‌كه‌وه‌ رێكخرا.

له‌سه‌ره‌تایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شكران، كه‌ ته‌ئكیدیان له‌ گرنگیدان به‌ حه‌یران و كلتوری ناوچه‌كه‌ ده‌كرده‌وه‌، هیواشیان خواست ناوه‌ندی حه‌یران بێژان ببێته‌ ماڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌یران بێژو به‌هره‌مه‌ندانی بواره‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا.

به‌شێكی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بریتی بوو له‌ وتنی لاوك و حه‌یران، هه‌روه‌ك له‌ كۆتایشدا خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی حه‌یران بێژانی سۆران به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و حه‌یران بێژانی ناوچه‌كه‌.

PUKmedia هه‌ڤاڵ مه‌لا / سۆران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket