riklam

كۆسرەت رەسوڵ:كادیرانی یەكێتی لەپاراستنی یەكڕیزی نێوماڵی كورد پێشەنگبن

kurdistani 04:40 PM - 2014-10-18
له‌مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كادیرانی ێه‌كێتی كۆبوویه‌وه‌

له‌مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كادیرانی ێه‌كێتی كۆبوویه‌وه‌

ئەمڕۆ 2014/10/18 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەڵبەندی 3ی هەولێری ی.ن.ك-ی كردو لەلایەن رزگار عەلی لێپرسراوی مەڵبەندو كادیرانی هەولێرەوە پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەشێكی زۆر لەكادیرانی سنوری هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبوون، كۆسرەت رەسوڵ باسی لە بارودۆخی عیراق و ناوچەكەو كوردستان بەگشتی كردو لە بارەی جەنگی روبەڕووبوونەوەی تیرۆر، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی وتی: لەئێستادا هاوپەیمانییەتێییەكی گەورەی جیهانی بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە جیهاندا هەیەو ئێمەی گەلی كوردیش بەپاڵپشتی هاوپەیمانان بەوپەڕی توانامانەوە روبەڕووی تیرۆر دەبینەوە.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن لەبارەی یەكڕیزی ناوماڵی كوردو پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، بۆ ئەو مەبەستە كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتی: لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر گرنگە یەكڕیزی نێوماڵی كورد بپارێزرێ و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە كادیرانی یەكێتی پێشەنگ بن لەپاراستنی یەكڕیزی نێوماڵی كوردو كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكان.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەقسەكردن لەسەر كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، بۆ ئەو مەبەستە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كادیرانی یەكێتی لەحكومەت راسپارد كە بە هەموو توانایەكیانەوەو بەوپەڕی دڵسۆزی و ئازایانە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن.

لای خۆیەوە رزگار عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كردو رایگەیاند: ئەوان وەك مەڵبەندی هەولێر هەمیشە هەوڵیانداوە كادیرانی یەكێتی نمونەی جوانی سیاسەتەكانی یەكێتی بن و خزمەتی هاووڵاتیان بكەن.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و چارەنوسی رێككەوتننامەی ستراتیژی، كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:لەئێستادا كۆبوونەوەكانمان بەردەوامن و هەردوولامان هەوڵدەدەین كەموكوڕییەكانی رێككەوتننامەكە نەهێڵین و خزمەتی كوردستانیان بكەین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket