riklam

به‌وێنه‌.. پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگرین له‌ نیشتمان

kurdistani 08:50 PM - 2014-10-17
هه‌موو كات پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری ئه‌م خاكه‌ن

هه‌موو كات پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری ئه‌م خاكه‌ن


برایانی مامه‌ ره‌زای و خانه‌قای كه‌لكه‌ سماق و پێشمه‌رگه‌ر دێرینه‌كانی لقی دوكان شارباژێر پشتگیری خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌رده‌برن و ئاماده‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن، بۆ پاراستنی خاكی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه‌ به‌ڵێن بۆ رێبازی شه‌هیدان دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

 شێخ هاورێ فه‌رمانده‌ی دێرین به‌ ناوی تیپی 29ی كه‌لكه‌ سماق و ژماره‌یه‌ك له‌ لقی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ر دێرینه‌كانی لقی دوكان شارباژێر به‌PUKmedia  ی  راگه‌یاند: هه‌ر كاتێك وڵاتمان مه‌ترسی له‌سه‌ربێت دوژمنان چاو ببرنه‌ خاكمان به‌بێ گوێدانه‌ سه‌رماو گه‌رما و هه‌بونی و نه‌بونی راسته‌وخۆ چه‌كمان كردۆته‌ شان و له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریدا جه‌نگاوین بۆ پاراستنی خاكی كوردستان، ئه‌مڕۆش دوژمنان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا دوا هه‌ناسه‌مان ده‌جه‌نگین وه‌ك چۆن له‌ رابردودا قوربانیمانداوه‌ خاكمان له‌ رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو سه‌نده‌وه‌ ئێستاش نه‌ بستێك خاكی كه‌سمان ده‌وێت نه‌ بیستێك خاكی خۆمان ده‌ده‌ین به‌كه‌س بۆیه‌ به‌ هه‌مان گروتینی جاران پیپی 29 ی كه‌لكه‌سمام رێكخسته‌وه‌ ئاماده‌ین بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی دوژمن.

 سه‌روه‌ر شێخ هاوڕێ نوێنه‌ری خانه‌قی كه‌لكه‌ سماق و برایانی مامه‌ ره‌زای به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند : ئێمه‌ وه‌ك برایانی مامه‌ره‌زای و خانه‌قای كه‌لكه‌ سماق هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ ئاوێته‌ی نیشتمان و خاك و شه‌هید بووین بۆ ئه‌م كوردستانه‌، بۆ ئێمه‌ شتێكی تازه‌ نییه‌ به‌رگریكردن و قوربانیدان بۆ خاك و نیشتمان بۆیه‌ ئه‌مڕۆ جگه‌ له‌ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ تیپی 29 ی  كه‌لكه‌ سماق و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی لقی دوكان شارباژیر له‌ نزیك ناحیه‌ی تازه‌ له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك، پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دوپاتكرده‌وه‌ و ئاماده‌ین خۆمان بكه‌ینه‌ قوربانی ئه‌م وڵاته‌.

تیپی 29 ی  كه‌لكه‌ سماق خاوه‌نی زۆرترین شه‌هیده‌ له‌ سنوری قه‌زای دوكان له‌ رابردودا ده‌ورێكی باڵایان هه‌بوه‌و به‌شداری چه‌ندین نه‌به‌ردیان كردوه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان بۆ مێژوو تۆمار كردوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 150 شه‌هیدیان داوه‌ بۆ پاراستن و رزگاری خاكی كوردستان و ئێستاش به‌ هه‌مان گوڕوتینه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریدان.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریه‌وه‌ له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket