riklam

U N هه‌وڵی ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌دات

kurdistani 08:52 PM - 2014-10-16
لیژنه‌ی به‌داواچوونی U N سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

لیژنه‌ی به‌داواچوونی U N سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

 یاریده‌ده‌ری سكرتێرێ گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئیڤان سیمۆنۆبیك به‌ یاوه‌ری شاندێك بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ د. دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌.

له‌ دانیشتنێكدا باسیان له‌ كاره‌ساتی مرۆیی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ئێزیدی له‌ شه‌نگال و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ كرد، به‌تایبه‌تی تیشك خرایه‌ راگواستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و رفاندنیان و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی كه‌ ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێبوون.

هه‌روه‌ها باس له‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان كرا بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌ دژی مرۆییه‌كانی داعش له‌ شنگال و ناوچه‌كانی تر و گرنگی به‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم درا، كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌نگاوی پێویست نراوه‌ وه‌ك پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر.

زێباری داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌وڵی جیدی بدات بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئێزیدی، كه‌ پێویسته‌ U N رۆڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنیاری كرد، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆمیسیۆنێك تایبه‌ت له‌ شاره‌زایان پێك بێنێت بۆ لێكۆلََّینه‌وه‌ له‌ تاوانی دژی مرۆیی كه‌ به‌رامبه‌ر ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر ئه‌نجام دراون، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر له‌ رواندا و یوگسلاڤیای جاران كردبوو.

 داواشیكرد: رێكه‌وتننامه‌ سیاسیه‌كان نه‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر ئه‌نجام دراون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ بوونی دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ له‌به‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد، به‌تایبه‌تی رفاندنی هاوڵاتیانی ئێزیدی و كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردنی شوێنه‌واره‌ مێژوو و ئاینییه‌كانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، كه‌ پێویسته‌ U N په‌یماننامه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ رێگرتن به‌ روودانی جینۆساید جێبه‌جێ بكات كه‌ له‌سالًَی 1948 ئیمزاكراوه‌.

هه‌رێمی كوردستان هێشتا چاوه‌ڕێی U N ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ مرۆییانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون، وه‌ك كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی هه‌له‌بجه‌ و ئه‌نفال و ئێزیدییه‌كان.

یاریده‌دری بان كی مون سه‌ره‌ڕای ستایشكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌ باوه‌شگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ر رایگه‌یاند: پێویسته‌ بابه‌تی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له‌ناو یاساكانی هه‌رێم و عیراق جێگه‌ی بكرێته‌وه‌ و تیشكی خسته‌ سه‌ر پێویستی ئاشته‌وایی سیاسی له‌ عیراق.

وتیشی: بڕیاره‌ لیژنه‌ی به‌داواچوونی راستییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعشی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تری ناوچه‌كه‌، كه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ پێشخستنی دۆسیه‌ی به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزیدی.

هه‌ردوو لا باسیان له‌ میكانیزمی نێوده‌ولًًَه‌تی كرد بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی دژی هاووڵاتیانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر، وه‌ك دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامه‌تی عیراق له‌ په‌یماننامه‌ی رۆما كرد و پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێك ده‌ربكات بۆ دروستكردنی لیژنه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراق بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌ دژه‌ مرۆییه‌كانی كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون.

شانده‌كه‌ی U N سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك گرتووخانه‌كانی هه‌رێم كردووه‌ و بڕیاریشه‌ سه‌ردانی شاری دهۆك بكات بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ئاواره‌كانی ئێزدی و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی تر كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك نیشته‌جێ بوون.

PUKmedia په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket