riklam

68 پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی له‌ پرۆژه‌یه‌كی سلێمانیدا ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 04:50 PM - 2014-10-16
فۆتۆ/ ئه‌رشیف

فۆتۆ/ ئه‌رشیف

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-10-2014 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له‌ سلێمانی ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌نده‌رپاسی زه‌رگه‌ته‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌باح حه‌مه‌خان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین له‌ سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی سارداوی شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له‌ شاری سلێمانی، كه‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌نده‌رپاسی زه‌رگه‌ته‌ی تێدایه‌، له‌كاتی كاركردندا ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌مان لیژنه‌كه‌مان چوونه‌ شوێنه‌كه‌و پارچه‌كانیان كۆكرده‌وه‌، كه‌ پارچه‌كان پێكهاتووه‌ له‌ 63 پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی فسفۆری له‌گه‌ڵ 5 گوللـه‌ هاوه‌ن، كه‌ ئه‌م پارچانه‌ش هی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا سه‌ربازگه‌ی سارداو (معسكر سارداو) له‌و شوێنه‌دا بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین له‌ سلێمانی راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای پارچه‌ی تردا ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌وناوچه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌كه‌ی راده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین ته‌واوده‌بێت.

PUKmedia  سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket