riklam

به‌ڤیدیۆ.. شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات و هیچی لێ نایه‌

kurdistani 11:47 AM - 2014-10-15
.

.

كوڕێكی هه‌رزه‌كار له‌ وڵاتی ئیتاڵی سه‌ركێشیه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ باسی میدیاكانی جیهان به‌ گشتی.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كوڕێكی هه‌رزه‌كار كامێرایه‌كی چاودێری له‌ نزیك هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر داده‌نێت و خۆشی ده‌چێته‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و هێڵه‌ ئاسنینه‌، دوای ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات هه‌ڵده‌ستێته‌ سه‌رپێی بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی به‌ركه‌وتبێت.

هه‌روه‌ها وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كوڕه‌ هه‌رزه‌كاره‌ دوای ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ تێپه‌ڕده‌بێت كاتێك هه‌ڵده‌ستێته‌ سه‌رپێیه‌كانی ته‌ماشای ده‌روبه‌ری خۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له‌وه‌ی كه‌ هیچی لێنه‌هاتووه‌.

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی (ده‌یلی مه‌یڵی) به‌ریتانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌ك ئاماژه‌شی بۆ كراوه‌ ئه‌و كوڕه‌ هه‌رزه‌كاره‌ ئه‌و كاره‌ی له‌ شاری پیروجیا له‌ هه‌رێمی ئۆمپریا له‌ ناوه‌ڕاستی وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌نجامداوه‌.

 

PUKmedia    و/ هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket