یه‌كێك له‌قوڵترین برینه‌كانی شاره‌زوور
kurdistani 08:29 PM - 2014-10-12تایه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رێكی دڵسۆز بوو،فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی چاونه‌ترس بوو
له خێزانێكی دژه‌تیرۆر بوو
تایه‌ر، یه‌كێك له‌قوڵترین برینه‌كانی شاره‌زوور بوو
تایه‌ر ئه‌حمه‌د گه‌ڵاڵی له خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌دایكبووه، تایه‌رو خێزانه‌كه‌ی به درێژایی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌رای تیرۆر له كوردستان قوربانی زۆریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داوه، جارێك له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه شه‌ڕی تیرۆریان كردووه‌و جارێكیش له شوباتی ساڵی 2013 ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌كارهێناوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و جندالاسلام، به‌ڵام به‌هۆی نیه‌تی گڵاوی تیرۆرستانه‌وه رۆڵه‌یه‌كی ئه‌م خێزانه شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند كه‌سێكیان بریندارده‌بێت، دواینجار له رۆژی 12/8/2014 دا له شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و داعشدا له ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی له نزیك جه‌له‌ولا، تایه‌ر-یش بووه یه‌كێكی تر له شه‌هیدانی ده‌ستی غه‌درو تیرۆر.
تایه‌ر كێ بوو؟
تایه‌ر ئه‌حمه‌د گه‌ڵاڵی ساڵی 1973 له گوندی گامێش ته‌په‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌دایكبووه، ساڵی 1991 له‌هێزی 3ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێته پێشمه‌رگه، به‌شداری له زۆربه‌ی نه‌به‌ردییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان-دا ده‌كات، رۆژی 10ی نیسانی ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ-وه ده‌كات و له ئاسایشی شاره‌زوور چه‌كی پاراستنی ئه‌منیه‌تی هاووڵاتیان ده‌كاته شان، وه‌ك كارمه‌ندێكی ئاسایش رۆڵێكی ئازایانه ده‌بینێت، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه به‌شداری له شه‌ڕه‌كاندا ده‌كات، تا رۆژی 12ی ئابی ئه‌مساڵ له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی نزیك جه‌له‌ولا شه‌هید ده‌بێت و دوای خۆی 3 منداڵی چاوگه‌ش به ناوه‌كانی هاوكارو سۆزیارو هێڤار به‌جێده‌هێڵێت، شه‌هیدبوونی تایه‌ر یه‌كێك له قوڵترین برینه‌كانی جه‌سته‌ی شاره‌زوور بوو، چونكه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆر روبه‌ڕووی چه‌ندین تراژیدیا بوونه‌ته‌وه!
تیرۆر بۆ ئه‌وان هاتووه؟
خه‌ڵكی كوردستان رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی گوندی گامێش ته‌په‌ی ناوچه‌ی شاره‌زووری له‌بیره، كاتێك له كاتی گفتوگۆی نێوان شه‌وكه‌وتی حاجی موشیرو وه‌فدی تیرۆرستانی جندالاسلامدا، تیرۆرستان ده‌ستی غه‌درو خیانه‌تیان گه‌یانده شه‌وكه‌وتی سه‌ركرده‌و كوێرانه كه‌وتنه گوللـه‌باران كردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خانوخوێ، ئه‌و ماڵه‌ی تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، ماڵی شه‌هید تایه‌ر بوو.
كه‌ریم عه‌لی هاوڕێی شه‌هید وتی: له سه‌ره‌تای ساڵی 2003 شه‌هیدی سه‌ركرده شه‌وكه‌تی حاجی موشیر له رێگه‌ی كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی نهێنییه‌وه كه‌وته گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی جندالاسلام له سنوری هه‌ورامان، شه‌هید شه‌وكه‌وت دووجار سه‌ردانی ناوچه‌ی هه‌ورامانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بڕوایان پێبهێنێت و واز له كاری تیرۆرستی بهێنن، له سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكاندا، رۆژی 8ی شوباتی ساڵی 2002 تیرۆرستان بڕیاریاندا دانیشتنی سێیه‌می گفتوگۆكان له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به مه‌رجێك یه‌كێتی كه‌سێكی خۆی وه‌ك بارمته بنێرێته ناوچه‌ی هه‌ورامان، تا ئه‌وكاته‌ی وه‌فدی تیرۆرستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ورامان، ئه‌وه‌بوو شه‌هید شه‌وكه‌وت بڕیاریدا له ماڵی خێزانێكی باوه‌ڕپێكراو كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و جندالاسلام ئه‌نجامبدرێت، ماڵی كاك تایه‌ر ئه‌حمه‌د له گوندی گامیش ته‌په ئاماده‌بوون میوانداری وه‌فدی هه‌ردوولا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماده‌ش بوون كوڕێكی خۆیان به‌ناوی زایه‌ر وه‌ك بارمته بده‌ن به جندالاسلام تا ئه‌وكاته‌ی تیرۆرستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان.
وتیشی: كاتێك تیرۆرستان هاتنه گامێش ته‌په، له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستی ره‌ش و غه‌درو خیانه‌تی خۆیان گه‌یانده شه‌هید شه‌وكه‌وت و خێزانه‌كه‌ی كاك تایه‌ر، به‌وهۆیه‌شه‌وه شه‌وكه‌وتی حاجی موشیر پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕش و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی شه‌هیدبوو، هه‌روه‌ها برایه‌كی كاك تایه‌ر به‌ناوی حه‌مه تۆفیق برینداربوو، هه‌روه‌ها تیرۆرستان بارمه‌ته‌كه‌شیان به دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هیدكرد!
كاك تایه‌رو خێزانه‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵتۆقینی تیرۆر بوون له هه‌ورامان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵتۆقینی داعش-یشدا كاك تایه‌ر خۆشی شه‌هید بوو، تایه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رێكی دڵسۆز بوو، فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی چاونه‌ترس بوو، روخۆش و كوردپه‌روه‌ر بوو، هه‌مووكات ئاماده‌ی شه‌هیدبوون بوو له پێناو كورد‌و یه‌كێتی و رێبازه‌كه‌یدا.
شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی
قه‌ده‌ر وابووه، له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كاندا شه‌هیده‌كان ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده ئازا‌و چاونه‌ترسه‌كانن، به‌ره‌كانی جه‌نگی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌كانی تری جه‌نگدا به شه‌هیده‌كاندا ناسراوه‌ته‌وه، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كان شه‌هیدبووبن، یه‌كێتییه‌كان له‌وبه‌ره‌یه‌دا بوون.
رێبوار محه‌مه‌د هاوڕێی شه‌هید وتی: شه‌هید تایه‌ر زۆربه‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی به شه‌ڕی نه‌یارانی كورده‌وه برده‌سه‌ر، كه‌سێكی وریا‌و به‌رپرسیار بوو، له‌هه‌ر شوێنێك جه‌نگ هه‌بووبێت زایه‌رو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی رۆڵیان تیایدا هه‌بوو، هه‌واڵی شه‌هیدبونه‌كه‌ی بۆ هه‌مومان مایه‌ی خه‌مێكی قوڵ بوو، چونكه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه قوربانی زۆریانداوه.
وتیشی: خاڵی جیاوازی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی به‌جۆرێك فه‌رمانده‌و پله‌داره‌كانی فێركردووه له پێشه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هێرشدا بن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌شی هه‌ره زۆری شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی فه‌رمانده ئازاكانن.
ئاماده‌ین بۆ مردن
ئه‌م خێزانه دوو كوڕیان به ده‌ستی تیرۆرستان شه‌هید بووه، چه‌ند كه‌سێكیشیان برینداربوون و كه‌مئه‌ندام بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ن تا دواهه‌ناسه شه‌ڕ له‌دژی دوژمنانی كورد بكه‌ن.
حه‌مه تۆفیق ئه‌حمه‌د برای شه‌هید تایه‌رو جێگری ئاسایشی شاره‌زوور وتی: كاتێك بڕیاردرا هێزه‌كانی ئاسایش ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكرێن له جه‌له‌ولا، من یه‌كه‌م كه‌س براكه‌ی خۆم نارد، ئێمه ئاماده‌ین تا دواهه‌ناسه شه‌ڕ بۆ پاراستنی كوردستان بكه‌ین، شانازی به شه‌هیده‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ین.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18