riklam

چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش سه‌باره‌ت به‌ ده‌روونزانی

kurdistani 06:04 PM - 2014-10-09
فه‌ره‌نسا به‌ خه‌مۆكترین وڵاتی جیهان داده‌نرێت

فه‌ره‌نسا به‌ خه‌مۆكترین وڵاتی جیهان داده‌نرێت

ئه‌م زانیارییانه‌ له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانه‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه‌.

* زیاتر له‌ 400 جۆری فۆبیا (ترس) له‌لایه‌ن زانایانی ده‌رونناسییه‌وه‌، ناسراون.

* جۆری ئه‌و موزیكه‌ی گوێی لێده‌گریت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی تێگه‌یشتنت بۆ جیهان هه‌یه‌.

* خه‌رجكردنی پاره‌ بۆ خه‌ڵكانی تر زیاتر به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێت وه‌ك له‌ خه‌رجكردنی بۆ خۆت.

* به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، كلیلی به‌ختیاری، زیاتر له‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی خۆته‌ له‌ ئه‌زمووندا وه‌ك له‌ كڕینی كه‌ره‌سته‌و شتومه‌كدا.

* به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، فۆبیا ره‌نگه‌ یاده‌وه‌ری بێت و له‌ رێگه‌ی DNAـه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان گوازرابێته‌وه‌.

* ترس له‌ هه‌بوونی ترس، پێی ده‌وترێت فۆبۆفۆبیا.

* حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی تێكچوونی ده‌روونی هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ هه‌ستده‌كات مردووه‌ یان له‌ ژیاندا نیه‌.

* لێكۆڵه‌ران له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دان كه‌ ئاڵوده‌بوون به‌ ئینته‌رنێت بخه‌نه‌ لیستی تێكچوونه‌ ده‌روونییه‌كانه‌وه‌.

* له‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌موو پێنج كه‌سێك یه‌كێكیان تووشی خه‌مۆكی بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ فه‌ره‌نسا به‌ خه‌مۆكترین وڵاتی جیهان داده‌نرێت.

* جینێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وات لێبكات هه‌میشه‌ كه‌سێكی نێگه‌تیڤ بیت.

PUKmedia   و/ والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه‌/ factslides.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket