ژیانی كه‌مئه‌ندامان له‌نێوان به‌دواداچوونی په‌رله‌مان و به‌ڵێنی حكومه‌تدا
kurdistani 07:47 PM - 2014-10-02كه‌مئه‌ندامان له خراپترین دۆخی ژیاندان
ئه‌گه‌رچی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداوستییه تایبه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یاسای تایبه‌ت به خۆیانن، به‌ڵام پێیان وایه ئه‌و یاساییه وه‌ك پێویست خزمه‌تی پێنه‌كردون و ژیانیان له دۆخێكی خراپدایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده یاسایی ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان به كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتیه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌و پاشان لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیمزای له‌سه‌ركراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه‌مترین بڕگه‌ی جێبه‌جێكراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هه‌مواركردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان هه‌مواربكرێته‌وه‌و به‌ڵێنی ده‌دات به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بكه‌ن، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌و له‌داهاتووشدا كار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین.
كه‌مئه‌ندامان له خراپترین دۆخی ژیاندان
به‌همه‌ن عه‌لی وه‌ك كه‌مئه‌ندامێك ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له خراپترین و سه‌خترین بارودۆخی ژیاندان، چونكه مانگانه ته‌نها بڕی ته‌نها ١٥٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن زۆر جار له‌كاتی خۆیدا موچه‌كه‌یان دابه‌ش ناكرێت و زۆر له‌كاتی خۆی دواده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا ئه‌م توێژه جگه له‌و بڕه موچه كه‌مه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بژێویان نیه ئه‌و موچه‌یه‌ش ته‌نها به‌شی چه‌ند رۆژێكی كه‌م ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له كه‌سێكی ئاسایی زیاتر پێداویستی موعاناتیان زیاتره.
وتیشی: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی جدی له ژیان و گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كان بداته‌وه له‌وه زیاتر پشتگوێ‌یان نه‌خات، چونكه تائێستا پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌و حسابیان بۆنه‌كراوه هه‌رچه‌نده زۆرجار له‌ڕێی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌وه داوای مافه‌كانمان كردوه‌و هه‌ندێك كات كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسوتاندن بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ده‌م داواكاری كه‌مئه‌ندامانه‌وه نه‌هاتوون، بۆیه دبێت حكومه‌تی هه‌رێم باری ده‌رونی و جه‌سته‌یی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.
یاسای ماف وئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان وخاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان
له دانیشتنی ژماره ٢٣ی ئاسایی رۆژی ٣١-١٢-٢٠١١ یاسای ژماره ٢٢ی ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ده‌ركرا، كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له ٢٢ مادده‌و چه‌ندین بڕگه له‌خۆده‌گرێت و مه‌به‌ست له ده‌ركردنی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویسته بۆ یارمه‌تیدان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان بۆ تێكه‌ڵبوونی ده‌روونی و ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و دابینكردنی ده‌رفه‌تی چاودێریكردن و خزمه‌تكردن و كاركردن بۆ لادانی به‌ربه‌ستی جه‌سته‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌بوونه‌ته هۆی بێ به‌شبوونی ئه‌م تویژه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ماف و ئازادی، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاری كه‌مئه‌ندامان به بڕیاری ژماره ٢ی ساڵی ٢٠١٢ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرا.
له ئه‌لفه‌وه تا یا جێبه‌جێنه‌كراوه
سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌كاتی ده‌ركردنی یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان بیروبۆچوونمان وه‌رگیرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كاتی داڕشتنه‌وه‌ی یاساكه‌دا له په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردو پێشنیارمان كردبوو نه‌خرایه ناو یاساكه‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتی گفتوگۆكردن و داڕشتنه‌وه‌ی یاساكه‌یاندا رێ به نوێنه‌ری كه‌مئه‌ندامان نه‌درا له په‌رله‌مان و ئاماده‌ییان هه‌بێت، بۆیه به كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتیه‌وه یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان ده‌رچووێنرا.
وتیشی: ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان داوای ده‌كه‌ن هه‌موراكردنه‌وه‌ی یاساكه‌یانه، چونكه بڕگه‌و مادده‌كانی یاساكه خزمه‌تێكی ئه‌وتۆیان پێناكات و زۆربه‌ی خاڵه‌كانی مه‌تاتین.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: وه‌ك رێكخراوه كه‌مئه‌ندامیه‌كان چه‌ندینجار داوای جێبه‌جێكردنی یاساكه‌مان كردوه، به‌ڵام كه‌س خۆی به خاوه‌نی یاساكه نازانێت و به‌گشتی حكومه‌ت وسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی كاورباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌مته‌رخه‌من له جێبه‌جێنه‌كردی یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ، جگه له‌وه‌ش هیچ یه‌كێك له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم (هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان) خۆیان به به‌رپرسیار نازانن به‌رامبه‌ر به كه‌مئه‌ندامان و یه‌ك وشه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م توێژه ناڵێن، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار به‌ڵێنمان پێدراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س خۆی به خاوه‌نی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كان نازانێت.
راشیگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان به كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتیه‌وه یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كانی ده‌ركردو وازی لێهێنا، بۆیه داواكارین لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان پێكبهێندرێت و به‌دواداچوون بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردی یاساكه بكات.
رونیشیكردوه: كه‌مئه‌ندامان داوایه‌كی هێنده قورسیان نیه كه حكومه‌ت نه‌توانێت جێبه‌جێی بكات، ته‌نها داواكاری ئێمه هه‌مواركردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی یاسایه‌كه كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراوه‌و به ئیمزای سه‌رۆكی هه‌رێم په‌سه‌ندكراوه نازانین هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی چیه.
ژماره‌ی كه‌مئه‌ندامان رووله زیادبوونه
هه‌رچه‌نده تائێستا ئامارێكی ره‌سمی نیه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كه‌مئه‌ندامان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كان تۆماركراوه ئاماژه به‌بوونی زیاتر له ١٢٠ هه‌زار كه‌مئه‌ندام ده‌كات، به‌ڵام ئاماره ناره‌سمیه‌كان ته‌ئكید له زیادبوونی ئه‌و رێژه‌یه ده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌ره‌كیترین هۆكاریش بۆ زیادبوونی رێژه‌كه روداوی هاتووچۆیه له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا روداوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مین و نه‌خۆشی و چه‌ند هۆكارێكی تر به‌ڵام ئه‌مانه هۆكارگه‌لێكی لاوازن.
كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه ده‌كه‌ین
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندام له لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه له‌رووی جێبه‌جێكردنه‌وه گرفتی بۆ كه‌مئه‌ندامان دروستكردوه هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی داڕشتنی یاساكه.
وتیشی: لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبووینه‌وه‌و بارودۆخ و گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان و هۆكاری جێبه‌جێكردنی یاساكه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا یه‌كێك له داواكارییه‌كانمان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان بوو، ئه‌وانیش وه‌ك وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كی یاساییان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا له‌ناویشیاندا یاسای كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان، بۆیه ئێمه‌له‌لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت وبه‌زوترین كات كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین له كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌شیدا داوا له وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین كه له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا ئه‌و یاسایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست خزمه‌ت به‌وتوێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه بكرێت.
راشیگه‌یاند: داوا له رێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌م كه پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوومان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه ئه‌وان خۆیان شاره‌زای خواست و پێداویستی موعاناته‌كانیانن بۆئه‌وه‌ی ئیمه چ وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مان یان لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیمزای له‌سه‌ر كۆبكه‌ینه‌وه بیخه‌ینه كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی بۆبكه‌ین، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین وبه‌دواداچوونیش بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین، چونكه ئوه یاسایه وه‌ك پێویست خزمه‌تی به‌و توێژه نه‌كردوه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كه‌مئه‌ندامان له كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌یاندا ته‌لار له‌تیف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ماندا بۆ گفتوگۆكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه نوێنه‌ری كه‌مئه‌ندامان به‌شداربن، به‌ڵام بۆ موناقه‌شه‌كردن له‌ناو په‌رله‌ماندا كه‌مئه‌ندامان ده‌توانن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا كه‌مئه‌ندامان ده‌توانن وه‌ك چاو‌دێر ئاماده‌ییان هه‌بێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی باش.
هه‌وڵ بۆ دابینكردنی ژیانی شایسته به كه‌مئه‌ندامان ده‌ده‌ین
محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می یاساكه كه تایبه‌ته به دیاریكردنی بڕی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان هه‌رچه‌نده ئه‌وه بڕێكی كه‌مه‌و تێیدا ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن بڕی ١٠٠ هه‌زاریان بۆ بڕاوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌شی كه هیچ موچه‌یه‌كی تریان نیه بڕی ١٥٠ هه‌زار دیناریان بۆ بڕاوه‌ته‌وه جێبه‌جێكراوه، ته‌نها ئه‌و بڕگه‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه كه باس له رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی كه‌مئه‌ندامه‌كه ده‌كات.
وتیشی: له‌داهاتوودا كار بۆ باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی كه‌مئه‌دامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پڕۆژه‌مان داوه‌ته په‌رله‌مان و داواشمان كردوه له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ماف و ئمتیازاتی كه‌مئه‌نداماندا بانگهێشتمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربین له گفتوگۆكردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه.
راشيگه‌یاند: یاسایه‌ك كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركراوه جێبه‌جێكردنی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین، به دڵنیاییه‌وه منیش بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و له‌ناویشیاندا كه‌مئه‌ندامان ده‌ستبه‌كاربووم.
PUKMedia هۆزان فاتیح
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19