riklam

تیرۆرستانی داعش شه‌ش كورد سه‌رده‌بڕن

kurdistani 01:08 AM - 2014-10-02
.

.

ئه‌مڕۆ 1-10-2014، گروپی تیرۆرستی داعش، له‌ ناوچه‌ی كوردنشینی سوریا، 10 كه‌سیان سه‌ڕبڕیوه‌.


به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (العربیة)، ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش 6 كوردیان سه‌ربڕیوه‌ كه‌ روبه‌ڕوی داعش بونه‌وه‌ته‌وه‌و سیانیان ژن بوون، هه‌روه‌ها 4 چه‌كداری سوریشیان سه‌ربڕیوه‌.


هه‌روه‌ها رونیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌ دووری 14 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كوبانی رویداوه‌.


ئه‌م كرده‌وه‌ قێزه‌ونانه‌ی تیرۆرستانی داعش كارێكی نوێی نیه‌ به‌ڵكو ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ری هاووڵاتیان ده‌بڕن.

سه‌ڕای ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش له‌ ئێستادا هه‌زاران هاووڵاتی كوردی شاری كوبانی ئاواره‌ی سنوری سوریا – توركیان، له‌ هه‌مانكاتیشدا وڵاتی توركیا سنوره‌كانی به‌ڕووی ئه‌و ئاوارانه‌دا داخستووه‌.

PUKmedia   و /  هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket