riklam

سیروان.. ته‌رمی شه‌هیدێكی تری شه‌ڕی تیرۆر به‌خاك سپێردرا

kurdistani 01:04 AM - 2014-10-02
له‌ كاتی به‌ر په‌چدا نه‌وه‌ی هێرشێكی تیرۆستانی داعشدا  له‌ ناوچه‌ی نه‌فشبه‌ندی شه‌هیدكرا

له‌ كاتی به‌ر په‌چدا نه‌وه‌ی هێرشێكی تیرۆستانی داعشدا له‌ ناوچه‌ی نه‌فشبه‌ندی شه‌هیدكرا

به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دانیشتوانی ناحیه‌ی سیروان و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی رێكخستنی سیروانی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان و هاوری و هاوسه‌نگه‌رو كه‌سوكارو خانه‌واده‌كه‌ی  له‌ دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو  ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان (هێمن ساڵح) له‌ گۆرستانی ره‌قه‌ی نه‌وری  نزیك گوندی به‌شاره‌ت به‌خاك سپێردرا كه‌ له‌ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعشدا شه‌هید بوو.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌وجی 2ی لیوای 1ی تایبه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند:  شه‌هید هێمن له‌كاتی روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی  تیرۆرستانی داعشدا و له‌  دێی حوسێنی ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی  شه‌هید بووه‌  كه‌ توانیوویانه‌ هێرشێكی تیرۆستان تێك بشكێنن.

شه‌هید هێمن له‌ ساڵی 1992  له‌ناحیه‌ی  سیروان له‌ دایكبووه‌و  له‌ له‌ فه‌وجی 2ی لیوای 1ی تایبه‌تی سلێمانی  بووه‌  شه‌وی رابردوو له‌ كاتی به‌رپه‌چدا نه‌وه‌ی هێرشێكی تیرۆستانی داعشدا  له‌ ناوچه‌ی نه‌فشبه‌ندی شه‌هیدكراو گه‌یشته‌ كاروانی پر سه‌روه‌ری شه‌هیدان و گیانی خۆی پێشكه‌ش به‌ خاكی پیرۆزی نیشتمان كرد.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - سیروان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket