riklam

په‌رله‌مانی توركیا بڕیاری شه‌ڕ دژی داعش تاوتوێ ده‌كات

kurdistani 10:46 PM - 2014-10-01
ئه‌و یاداشته‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر شه‌ڕ دژی داعش ده‌دات

ئه‌و یاداشته‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر شه‌ڕ دژی داعش ده‌دات

په‌رله‌مانی توركیا ئه‌مڕۆ 1-10-2014، یاداشتی دیاریكراوی سه‌باره‌ت شه‌ڕ دژی داعش له‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رگرت.

به‌پێی ئه‌و یاداشته‌ دیاریكراوه‌، توركیا بڕیارده‌دات له‌سه‌ر شه‌ڕ دژی داعش و سوپای توركیا ده‌توانێت سه‌رباز بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كاتی پێویستیدا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیا شه‌ڕ بكه‌ن و رێگاش به‌ هێزی بیانی ده‌دات بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌و وڵاته‌ به‌كاربهێنێت.

ئه‌و یاداشته‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه‌ ئیمزای له‌سه‌ر كراوه‌و پێش ئه‌وه‌ی بنردێت بۆ په‌رله‌مان توركیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ری.

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی توركیا تاوتوێی ئه‌و یاداشته‌ بكات تا گه‌یشتن به‌ رایه‌كی گشتی و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و كات حكومه‌ت ده‌توانێت بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش بدات، چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ هه‌یه‌.

 PUKmedia سه‌رچاوه‌: یه‌نی شه‌فه‌قی توركی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket