riklam

به‌ریتانیا دووه‌م زنجیره‌ هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر داعش ئه‌نجامدا

kurdistani 10:12 PM - 2014-10-01
هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی به‌ریتانیا بۆسه‌ر داعش سه‌ركه‌وتووبوون

هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی به‌ریتانیا بۆسه‌ر داعش سه‌ركه‌وتووبوون

وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا چه‌ند هێرشێكی تری نوێی بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 1-10-2014، رایگه‌یاندوه‌، هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی دووه‌م زنجیره‌ هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ رۆژئاوای به‌غدا ئه‌نجامداوه‌.

له‌و به‌ریاننامه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری تۆنادۆی سه‌ربه‌ هێزی ئاسمانی مه‌له‌كی به‌ریتانی له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمانی عیراق دووه‌م زنجیره‌ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له‌ عیراق ئه‌نجامدراوه‌و له‌ قبرسیشه‌وه‌ چوار موشه‌كی زیره‌كی تێكشكێنه‌ر هه‌ڵدراوه‌و كه‌ چه‌ندین بنكه‌و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆرستانی داعشی له‌ رۆژئاوای به‌غدا تێكشكاندوه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پشتگیریه‌كان بۆ سوپای عیراق له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆسه‌ر داعش.

وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانی راشیگه‌یاندوه‌، سه‌رجه‌م هێرشه‌كان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ئامانجی گرنگیان پێكاوه‌و سه‌ركه‌وتووبوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket