riklam

سلێمانی.. ورده‌كاری كوژرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ چه‌قۆ

kurdistani 09:48 PM - 2014-10-01
تاوه‌نباری روداوه‌كه‌ نادیاره‌

تاوه‌نباری روداوه‌كه‌ نادیاره‌

ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی دوكاندار له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌  به‌چه‌قۆ ده‌كوژرێت، له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ش تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 1-10-2014 نه‌قیب سه‌ركه‌وت وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ری به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات، بكوژه‌كه‌ش هه‌ڵدێت.

وتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌رچه‌قۆ ده‌درێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ پۆلیس ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ كارمه‌ندانی نه‌هێشتنی تاوان ده‌گه‌نه‌ شوێنی روداوه‌كه‌، دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی كارمه‌ندانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی روداوه‌كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌هۆشخۆی چووه‌و نه‌توانراوه‌ وته‌ی لێوه‌ربگیرێ، تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket