riklam

خورماتوو.. پێشمه‌رگه‌ له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ داعش تێكده‌شكێنێت

kurdistani 09:03 PM - 2014-10-01
چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئازادكراون

چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئازادكراون

له‌سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-10-2014، وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌ باشوری رۆژئاوای خورماتوو له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش و چه‌ندین ناوچه‌یان له‌و چه‌كدارانه‌ ئازادكرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌لا كه‌ریم شوكور لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیششتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر چه‌كدره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ باشوری رۆژئاوای قه‌زای خورماتوو ده‌ستپكرد كه‌ له‌ قۆلی یه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ فرۆكه‌ خانه‌ی خورماتووه‌وه‌ ده‌ستی پێكردو توانرا هه‌رسێ گوندی حلێوه‌ی گه‌وره‌و حلێوه‌ی بچوك و خه‌شاب له‌ده‌ستی داعش بسه‌نرێنه‌وه‌.

له‌ قۆڵی دووه‌میش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق توانیویانه‌ مه‌فره‌قی گوندی پیر ئه‌حمه‌دی بچوك و عابد كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌می زه‌رگه‌ت.

هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ قۆڵی سێیه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق له‌ خواروی یه‌نگیجه‌ گوندی ئاوه‌سپی و سێ گوندی تریان له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش سه‌ندۆته‌وه‌و له‌ ئێستادا سه‌رجه‌می ئه‌و ناوچانه‌ له‌چژر كۆنتڕۆڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه‌و رێگه‌ی تكریت خورماتوو، له‌ ئاسایی بۆته‌وه‌و به‌تواوه‌تی كه‌وتۆته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقه‌وه‌.

ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ وتیشی: له‌و شه‌ڕوپێكادانه‌نه‌دا هێزێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه‌و زیانێكی زۆریان به‌ چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش گه‌یاندوه‌و چه‌ندین چه‌كداری داعش كوژراون و برینداربوون و له‌ ئێستادا لاشه‌ی 8 تیرۆستی داعش به‌جێماوه‌و لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی وت: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ دووری 35-40 كیلۆمه‌تر تیرۆرستانی داعشیان له‌ خورماتوو دورخستۆته‌وه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket