riklam

سلێمانی؛ ساڵیادی‌ كۆچی دوایی هه‌ڵۆكه‌ی‌ قه‌ندیل ‌

kurdistani 09:00 PM - 2014-10-01
ساڵیادی‌ كۆچی دوایی هه‌ڵۆكه‌ی‌ قه‌ندیل

ساڵیادی‌ كۆچی دوایی هه‌ڵۆكه‌ی‌ قه‌ندیل

دوێنێ، به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و له‌ساڵیادی كۆچی دوایی (هه‌ڵۆكه‌ی قه‌ندیل)دا، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ئه‌رشیفی‌ شاخی‌ فه‌مانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات كرایه‌وه‌.

ئارام قادر كوڕی‌ فه‌رمانده‌ی كۆچكردوو قادر خه‌بات بۆ كوردستانی نوێ وتی: «زیاتر له‌ 50 نامیلكه‌‌و  وێنه‌مان نمایشكردووه‌ كه‌ به‌یاننامه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و كۆمه‌ڵه‌‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كاندا تێدایه‌‌و نامه‌ی‌ به‌ڕێز جه‌نابی‌ مام جه‌لال‌و زۆرێك له‌ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ تێدایه‌ كه‌ چیرۆكی رۆژگاره‌ سه‌خته‌كانی‌ شۆڕش ده‌گێڕێته‌وه‌»، وتیشی: «به‌داخه‌وه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی‌ جه‌نگی‌ تیرۆرستانه‌وه‌ یاده‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كرایه‌وه‌».

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ «له‌پێشانگه‌كه‌دا شه‌ش خه‌ڵات پێشكه‌شكرا، دوو خه‌ڵات بۆ فه‌رمانده‌‌و سێ خه‌ڵات بۆ پێشمه‌رگه‌‌و خه‌ڵاتێكیش بۆ شه‌هید ده‌نیز فورات كه‌ له‌مه‌خمور له‌به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ  شه‌هیدكرا». ئاشكراشیكرد كه‌ «134 خه‌ڵات ئاماده‌كراوه‌‌و له‌داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی مه‌كته‌بی شه‌هیدانه‌وه‌ به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیداندا دابه‌شده‌كرێت». راشیگه‌یاند: ساڵی ئاینده‌ خه‌ڵات بۆ پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرێن‌و ئه‌ندامێكی‌ سه‌نگه‌ر‌و مامۆستایه‌كی‌ شۆڕش‌و پزیشكی‌ شۆڕش‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ دیكه‌ ته‌رخان ده‌كرێت. 

له‌باره‌ی‌ ڕێكخراوی‌ قادر خه‌باته‌وه‌، ئارام قادر وتی: «رێكخراوه‌كه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌بێت و بێ‌ جیاوازی‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ كار ده‌كات له‌پێناوی به‌رز نرخاندنی خه‌باتی‌ پێشمه‌رگه‌‌و تێكۆشه‌ران، بۆئه‌وه‌ی بتوانین پارێزگاری‌ له‌سه‌روه‌ری‌ نیشتمان بكه‌ین‌و له‌داهاتوودا نه‌وه‌كانمان سوودی لێوه‌ر بگرن»، وتیشی: «مۆزه‌خانه‌یه‌ك به‌ناوی قادر خه‌باته‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی پاراستنی سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت». 

هه‌ژان حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket