riklam

زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ناوه‌ڕاست و باشوری به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت

kurdistani 08:35 PM - 2014-10-01
چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری به‌غدا به‌ ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ 1-10-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی له‌ناوچه‌ی مه‌حمودیه‌ی باشوری به‌غدا، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان 9 كه‌س شه‌هیدبوون و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق زنجیره‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ به‌خۆوه‌ بینی و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ ده‌یان كه‌س شه‌هیدو برینداربوون.

PUKmedia شه‌یما تاڵه‌بانی- به‌غدا

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket