هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان داواده‌كه‌ن پاشگری شه‌هید بۆ پایته‌ختی ئاشتی زیاد بكرێته‌وه
kurdistani 08:32 PM - 2014-10-01فراكسیۆنی سه‌وز رێگربوون له‌سه‌ر لێكردنه‌وه‌ی وشه‌ی شه‌هید
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی ناساند، رۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه وێرای به‌رز نرخاندنی بڕیاره‌كه و گرنگی ناسنامه‌ی پایته‌ختی ئاشتی بۆ پارێزگاكه‌یان، هاوكات نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه پاشگری شه‌هید له‌و ناوه‌ی په‌رله‌مان دیاریكردووه لێكراوه‌ته‌وه له هه‌ڵه‌بجه و داواده‌كه‌ن پاشگری شه‌هید به ناوی پایته‌ختی ئاشتیه‌كه‌وه بنوسرێنرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 1-10-2014 رزگار حه‌مه‌نوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ڵه‌بجه له‌رابردوودا تاوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌سه‌ردا هاتووه، هاوكات شوێنگه‌ی ده‌یان وه‌فدی ناوخۆیی و جیهانی بووه، كه سه‌ردانیان كردووه بۆ بینینی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته هه‌ن به‌م ناسنامه‌یه‌ش هێنده‌یتر ده‌بێته مایه‌ی گرنگی پێدانی وه‌فده‌كان.
وتیشی: له داهاتوودا هیوا ده‌خوازم چه‌ند په‌یكه‌رێك تایبه‌ت به ئاشتی له چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا دابنرێن.
ده‌لیل جه‌مال رۆشنبیرێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و رایگه‌یاند: دیاره جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه بۆ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كردنی هه‌ڵه‌بجه به پایته‌ختی ئاشتی، ئێمه هه‌میشه دروشمان ئه‌وه بوو با هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه دواین وێستگه‌ی چه‌كی كیمیاوی و پێویسته لێره‌وه ئیدی ئاشتی به‌رپا بكرێت، به‌و پیه‌ی هه‌ڵه‌بجه شوناسی میله‌تێكه هه‌رگیز نامرێت و زیندووه به‌ڵام ئه‌وه ئه‌مه ناكات ناوی شه‌هیده‌كه‌ی لێ بكرێته‌وه و پێویسته بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كان ببپرسن بۆ هه‌ڵه‌بجه شه‌هیده پێیان بوترێت هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵكوژیه.
لای خۆشیه‌وه خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د شاتوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به پایته‌ختكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قوربانیه گه‌وره‌ی كه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا داویه‌تی و په‌یامێكیشه بۆ دوژمنانی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌ڵه‌بجه ئه‌ژی و هه‌رگیز نامرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری لێكردنه‌وه‌ی پاشگری شه‌هیدیش خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د وتی: ئه‌و وه‌فده‌ی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو له‌به‌ر كۆمه‌ڵیك بابه‌ت پێیان باش بوو ناوی شه‌هیدی پێوه نه‌بێت ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز نه‌ك هه‌ر ده‌نگمان به‌لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشگره نه‌دا، هاوكات به‌رگریشمان كرد له لێنه‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵام به زۆرینه ده‌نگی له‌سه‌ر درا، هاوكات وه‌ك لیستی سه‌وز ماده‌یه‌كمان بۆ پرۆژه‌كه زیاد كردووه كه ده‌بێت هۆلێكی تایبه‌ت به كۆبوونه‌و و سیمیناراتی گه‌وره له هه‌ڵه‌بجه دروستبكرێت.
جێی باسه له جیهاندا 15 پایته‌خت هه‌ن وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی، له‌و شوێنانه‌ش كه به پایته‌ختی ئاشتی ناسراون وڵاتان رێگه ناده‌ن جه‌نگیان تێدا روو بدات و زۆرینه‌ی كاره مرۆییه‌كانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌موو بابه‌تێكی تایبه‌ت به پرسی ئاشتی له داهاتوودا له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان -هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28