قوباد تاڵه‌بانی: ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت به‌ره‌و موئه‌سه‌ساتی و نه‌هێشتنی رۆتین ببه‌ین
kurdistani 08:05 PM - 2014-10-01به‌پشتگیری ئێوه ده‌توانم ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆم به سه‌ركه‌تویی جێبه‌جێبكه‌م
قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند؛ به‌ووردی به‌شداری به‌رنامه‌و كاری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م و هه‌ر بڕیارێكیش كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت به‌ئاگاداری و پرس و راوێژ ده‌بێت، نابێ خۆمان به شتی لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵبكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت به‌ره‌و موئه‌سه‌ساتی و نه‌هێشتنی رۆتین و شه‌فافیه‌ت ببه‌ین و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو تواناكانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-10-2014، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا میوانداری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
سه‌ره‌تا عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند قوباد تاڵه‌بانی به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌پشتیوانی هه‌موومان ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستۆته سه‌رشانی خۆی و خۆشحاڵین كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر پشتگیریكردنی و راشیگه‌یاند تێده‌گه‌ین كه چه‌ندین كێشه رووی كردۆته هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قورستركردووه.
پاشان قوباد تاڵه‌بانی به‌وردی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند كابینه‌ی هه‌شته‌م كابینه‌یه‌كی بنكه‌فراوانه‌و جیاوازه له‌كابینه‌كانی دیكه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 وه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوی كێشه‌ی دارایی بۆته‌وه به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاشانیش هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوی شه‌ڕێكی چاره‌نووسساز بۆته‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش كه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره رویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان بۆ نمونه له‌پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 820 هه‌زار ئاواره‌ی لێیه‌و له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و خانه‌قین 70 بۆ 80 هه‌زار ئاواره‌ی لێیه‌و شاره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قورستركردووه‌و راشیگه‌یاند ده‌بێت به‌رنامه‌ی تازه‌مان هه‌بێت بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان له ئێستا‌و داهاتوو.
سه‌باره‌ت به ئه‌دای وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا رایگه‌یاند؛ كه له‌ئه‌دائیان رازییه‌و داوایكرد ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی چاودێری كاره‌كانیان بكات و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاروچالاكییه‌كانی وه‌زیره‌كانی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامبدات، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی پته‌وتربێت، هه‌روه‌ك داواشیكرد مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و بۆشاییانه به‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا پڕبكاته‌وه كه پشكی یه‌كێتین و تائێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی حكومه‌تیش قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند؛ به‌ووردی به‌شداری به‌رنامه‌و كاری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م و هه‌ر بڕیارێكیش كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت به‌ئاگاداری و پرس و راوێژ ده‌بێت، نابێ خۆمان به شتی لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵبكه‌ین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت به‌ره‌و موئه‌سه‌ساتی و نه‌هێشتنی رۆتین و شه‌فافیه‌ت ببه‌ین و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو تواناكانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان هه‌رێم و به‌غداش جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌یه كه كێشه‌و ناكۆكییه‌كان له‌رێی وه‌فدی دانوستانكاره‌وه چاره‌سه‌ربكرێن به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پژێوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی دیكه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و میواندارییه‌و رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئۆرگانێكی باڵا‌و گرنگی چاودێریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و وتی؛ به‌پشتگیری ئێوه چومه‌ته ناو حكومه‌ت و هه‌ر به‌و پشتگیریه‌شه‌وه ده‌توانم ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆم به‌شێوازێكی سه‌ركه‌تووانه له‌پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێبكه‌م.
پاشان گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژی راشكاوانه‌و هه‌ڤاڵانه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی ئه‌نجامدرا، هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پشتگیری خۆیان بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27