riklam

سلێمانی.. ده‌ست به‌سه‌ر 500 كیلۆ چكلێتی به‌سه‌رچوو ده‌گیرێت

kurdistani 07:34 PM - 2014-10-01
به‌دوربن له‌ كڕینی چكلێتی penbar

به‌دوربن له‌ كڕینی چكلێتی penbar

ئه‌مڕۆ 1-10-2014 ئاسایشی سلێمانی له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان، توانی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر زیاتر له‌ 500 كیلۆ چكلێتی ماوه‌ به‌سه‌رچوو، كه‌ به‌نیازی فرۆشتنی ئاماده‌كرابوو.

هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ڕێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی و یاریكردن به‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان، له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیدا، دوای به‌دواداچون و پشكنین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، به‌پێی مادده‌ی 10 له‌یاسایی پاراستنی به‌كار هێنه‌ر له‌ڕۆژی 1-10-2014 له‌ناو زۆرێك له‌ دووكانه‌كانی بازاڕی شاری سلێمانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 500 كیلۆ چكلێتی به‌سه‌رچوو له‌ جۆری ( penbar ) پینبار.

ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و جۆره‌ چكلێته‌ له‌كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووه‌ و به‌كارهێنانی ئاكامی خراپی له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ داواكارین له‌ بازرگانان و دووكانداران كه‌ ئه‌و جۆره‌ چكلێته‌ نه‌فرۆشن و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌دووربگرن له‌ كڕین و خواردنی ئه‌و جۆره‌ چكلێته‌ .

PUKmedia راگه‌یاندی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket