riklam

ئوسترالیا به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر داعش دووپاتده‌كاته‌وه‌

kurdistani 07:15 PM - 2014-10-01
تائێستا 160 هاووڵاتی ئوسترالیا په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه‌ كردوه‌

تائێستا 160 هاووڵاتی ئوسترالیا په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه‌ كردوه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هاوشانی بۆردومانێ ئاسمانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تیرۆرسیتانی داعش له‌ عیراق هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گانی داعش له‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكردوه‌و هێرشه‌كانیشیان بۆسه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ درێژه‌ی ده‌بێت و كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت.

 تۆنی ئه‌بوت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ئه‌مڕۆ 1-10-2014، رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ، وڵاتی ئوسترالیاش وه‌ك یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمكانێتیه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆسه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ عیراق ده‌ستپێكرد و له‌ ئێستاشدا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ هه‌فته‌ی رابردوووه‌وه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆسه‌ر داعش له‌سه‌ر خاكی سوریا ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام ئوسترالیا تاكو ئێستا هێرشی بۆسه‌ر داعش له‌ سوریا ئه‌نجام نه‌داوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رباز نانێرن بۆ عیراق و سوریا به‌ته‌نها له‌رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیه‌وه‌ هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر داعش ئه‌نجامده‌ده‌ین و هێرشه‌كانسشمان درێژه‌ی ده‌بێت و كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌رپرسانی ئوسترالیا ئاشكرایانكرد، تائێستا نزیكه‌ی 160 هاووڵاتی ئوسترالی په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ كردوه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ش به‌شێكیان له‌ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا ده‌جه‌نگن و به‌شێكی تریشیان پشتگیری ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كه‌ن، پێشیان وایه‌ كه‌ نزیكه‌ی 20 هاووڵاتی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا كاریان كردوه‌ له‌ ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئوسترالیاو هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسین بۆ ئه‌و وڵاته‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پاسپۆڕته‌كانیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه‌و له‌ ژێر چاودێری ورد دان.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگی رابردوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا بڕیاریدا 10 فرۆكه‌و چه‌ندین هاوكاری سه‌ربازی مرۆیی بۆ عیراق بنێرێت دژی داعش.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket