riklam

ئه‌ردۆگان: رووبه‌ڕوی داعش ده‌بینه‌وه‌

kurdistani 06:33 PM - 2014-10-01
ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێڵێت

ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێڵێت

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌جه‌نگێت و ده‌یه‌وێت رژێمی ئه‌سه‌د سوریا به‌جێبهێڵێت.

ئه‌مڕۆ 1-10-2014، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وتارێكیدا له‌به‌ر ده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: توركیا دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌جه‌نگێت و به‌ره‌ی دژی تیرۆر هه‌ڵده‌بژێرێت له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها وتی: توركیا ده‌یه‌وێت رێژمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سوریا نه‌مێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاری جدی بۆ ده‌كات.

ئه‌ردۆگان راشیگه‌یاند: توركیا ده‌یه‌وێت رژێمێكی نوێ و سیستمێكی نوێی ده‌ستوری په‌رله‌مانی له‌ سوریا دابمه‌زرێت و پشتگیری یه‌كپارچه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كات.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket