riklam

تۆلووز پشتگیری له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 06:12 PM - 2014-10-01
ئیدانه‌ی كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی داعش كرا

ئیدانه‌ی كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی داعش كرا

به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌نگاریدان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگدا دژ به‌ شه‌مشه‌كوێره‌كانی به‌ناو داعش، كه‌رتی باشوور یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ پارتی كارێكارانی كوردستانی باكوور و برایانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و برایانی كوردستانی رۆژئاواو كوردستانیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی فه‌رنسی و كوردی ده‌ست له‌ناو ده‌ست پێكه‌وه‌ و به‌ یه‌ك ده‌نگ،پشتگیری خۆیان دوپات كرده‌وه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ كوردستانی باشوور و رۆڵه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌تی شاری كۆبانی كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی هێرشی تیرۆریستانی داعشدایه‌ .

ئه‌م خۆنیشاندانه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر به‌شداربوون له‌ كوردستانیان و دۆستانی گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تی دۆستانی فه‌ره‌نسی به‌ تاكی یان نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان و حزب و بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كانیان، له‌م رۆژه‌دا هاوپشتمان بون و به‌شداریان له‌گه‌ڵدا كردین كه‌ برێتیبون له‌ ( پارتی یه‌كیه‌تی دیموكراتی یه‌كگرتو  UDI،پارتی به‌ره‌ی چه‌پ PG،پارتی نوێ دژی كاپیتالیزم  NPA،پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسی PC و بزوتنه‌وه‌ی ئاشتی فه‌ره‌نسی MPF ) هه‌روه‌ها كه‌ناڵی 3ی ته‌له‌ڤیزیونی فه‌ره‌نسی هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌ر هه‌مان ئێواره‌ راماڵكرد و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئاماده‌بونی رۆژنامه‌ی (La Depeche) له‌دێپێش ،و رادوێێ بلوو (Bleu) كه‌سه‌ر به‌رادوێێ فرانس انتێری  نیشتمانیه‌ هه‌وره‌ها په‌یامنێری فورات نیوزیش ئاماده‌ بوو كه‌ بنكه‌و ده‌زگای راگه‌یاندیان له‌ هۆڵاندایه‌،هه‌ر كه‌سه‌و لای خۆیه‌وه‌ چاوپێكه‌وتن و ریپۆرتاژیان ئاماده‌كرد.

ئه‌م گرتبونه‌وه‌ و خۆنیشندانه‌ ، له‌ ئه‌نجامی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ گونجان هات ،پاش كۆمه‌ڵێك كۆبونه‌وه‌و خۆئاماده‌كردن ،له‌نێوان فرادسیونی رێكخراوه‌ كوردیه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان له‌لایه‌ك و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ لایه‌كی تر ،كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان له‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌میشه‌ ،له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م كارو چالاكیانه‌دابوه‌ و به‌ شانازیه‌وه‌ ئه‌وه‌ سێهه‌مین جاره‌ هاوكات له‌گه‌ڵ براكانی كوردانی باكوورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا ده‌ست له‌ناوده‌ست به‌شداری ئه‌كه‌ن .

ئه‌م چالاكیانه‌ ،له‌ دوو رۆژدا ، له‌كه‌مینێك دا به‌رێوه‌چوو :

رۆژی یه‌كه‌م / هه‌ینی 26-9-2014، هه‌ر له‌كاتی 9 به‌یانیه‌وه‌، تاكوو ئێواره‌ كاتی 8 ی ئێواره‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یان به‌زمانی فه‌ره‌نسی و گفتۆگۆو گوێگرتن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكیدا و گه‌یاندنی دوا هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیان و ئاماژه‌كردن به‌ رۆڵی دۆستانه‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵكی فه‌ره‌نسی و به‌شدار بونی هێزی ئاسمانی له‌ لێدانی تیرۆریستان و به‌بیرهێنانه‌وه‌یان له‌ دۆستایه‌تی گه‌لی كوردو فه‌ره‌نسا و سوپاسی هه‌ڵوێست و به‌ فیریاهاتنیان بۆ گه‌لی كورد به‌رزو پیرۆز راگرت ، هه‌ره‌وه‌ها بانگه‌شه‌ كردنیان بۆ به‌شداری رێپێوانی رۆژی دوایی .

رۆژی دوهه‌م/ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-9-2014، له‌هه‌مان شوێن و به‌هه‌مان شێوه‌، هه‌ر سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ له‌شوێنی كه‌مینه‌كه‌دا ئاماده‌بون به‌ را كێشانی سه‌رنجی رێبواران له‌و گۆڕه‌پانه‌ و دابه‌شكردنی به‌یان و بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نوێێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ زمانی فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی و توركی به‌رده‌وام بوو ، تاكوو ئێواره‌ كاتی 6.3 گه‌یشتنی ژماره‌یه‌كی هێجار زۆر له‌ كوردستانیان و دۆستانی كورد ،فه‌رنسی و عه‌ره‌ب و تورك و مه‌غربی ،رێپێوانێك به‌رێوه‌چوو، تێیدا هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ، ئیدانه‌ی چه‌كداره‌ به‌زیوه‌كانی داعش كراو،پشتگیری خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و شاری كۆبانی دوپات كرده‌وه‌ و له‌هه‌مان كاتدا داوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد كرا له‌ رێگای كه‌ناڵه‌ دبلۆماسیه‌كانه‌وه‌ و پشتگیری په‌رله‌مانته‌رانه‌وه‌ و داوایان كرد له‌ ده‌وڵه‌تی توركی چیتر هاوكاری تیرۆریستان نه‌كات و چه‌ك نه‌داته‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ به‌بێ هێج بنه‌مایه‌ك دژی كورد له‌ كوردستان كه‌وتونه‌ته‌ ره‌شه‌كوژی ،كه‌ هه‌مو دنیا ئه‌زانێت كه‌ ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ هیچ رێزێك له‌ مرۆڤایه‌تی ناگرن .

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ،له‌ میانه‌ی ئه‌و دورۆژه‌دا له‌ شوێنی كه‌مینه‌كه‌و له‌ رێپێوانه‌كه‌دا، وێنه‌ی ئه‌پیاوه‌ فه‌ره‌نسیه‌ (ئیرڤێ گۆردێل) كه‌ له‌ جه‌زائیر سه‌ریان بڕی پاش ئه‌وه‌ی چو بوو بۆ وه‌رزشی هه‌ڵگه‌ران به‌ به‌رزاییدا و وێنه‌گرتنی سروشت نمایش كرابوو ، ئه‌مه‌ش بوه‌ جێگای سه‌رنج و دڵخۆشكه‌ره‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان كه‌ له‌ هه‌مان رۆژدا ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ گرتبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ ماته‌مینی و پرسه‌ی ئه‌و پیاوه‌دا دانابوو ، ئه‌وان پێیان وابوو كه‌ هه‌مومان له‌ یه‌ك سه‌نگه‌رداین بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ كه‌دور له‌ هه‌موو یاسایه‌كی مرۆیی خه‌ڵكی بێگونا‌ح تیرۆرئه‌كه‌ن ،براكورده‌كانیش پێان ئه‌وتن كه‌ ئه‌م چه‌كداره‌ تیرۆریستانه‌ ته‌نها بۆ كوردستان ترسناك نین به‌ ڵكوو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و هه‌موو دنیا ترسناكن و گه‌ر به‌ره‌نگاریان نه‌بینه‌وه‌ ،دورنیه‌ نه‌گه‌نه‌ شه‌قام و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی فه‌ره‌نسا ،بۆ یه‌ پشگیری خۆیان دوپاتكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گه‌لی كورد بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان دژی ئه‌م جه‌كداره‌ تیرۆریستانه‌ ی به‌ناو داعشه‌وه‌، كوردانی به‌شداربوان پێیان راگه‌یاندن كه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ یه‌ك سه‌گه‌ردائه‌بین تاكۆتایی هێنان به‌ تیرۆرو تیرۆریستان و له‌هه‌مان كاتیشدا، ئاگاداریان كردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌یان كه‌س به‌رۆژی رونان و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ سه‌رئه‌بڕن بۆیه‌ ئێمه‌ لێتان تێئه‌گه‌ین.

هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م كه‌مپین و خۆنیشاندانه‌دا، زۆر چاوپێكه‌وتن له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانانی رادیۆو كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیون ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها هه‌موو رێكخراو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌رێگای نوێنه‌رانی خۆیانه‌وه‌ به‌ وتاری پشگیری له‌ پێشمه‌رگه‌و دژی داعش و پشتگیری له‌ شاری كۆبانی به‌شداریان كرد و تاری كه‌رتی باشوری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش پێشكه‌شكرا، له‌ هه‌مان رۆژدا سكرتێری گشتی پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسی، له‌ پاریس له‌ وتارێكیدا ته‌واویی پشتگیری و دۆستایه‌تی پارته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ گه‌لی كورد و به‌ڵێنیدا كه‌ سبه‌ی تازوه‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ (لۆران فه‌بیوس ) دا سازبكات و شاندێكی كوردستانیانی نیشته‌جێی فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت ،تابتوانن له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا بئاخفن و داواكاریه‌كانیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی پارتی كۆمۆنیست ( پیێر لۆران)، وتی: ئه‌بێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پێمان بڵێت ،پێش 2 رۆژ كاتێك وه‌زیری ناوخۆی فه‌رنسا (بێرنار كازنۆف) له‌ توركیابوو، ئایا توانی داوا له‌ توركیا بكات كه‌ چیتر هاریكاری داعش نه‌كات و چه‌كیان نه‌یاتێ، ئایا توانی به‌ توركیا بڵێت، تاكه‌ی ئه‌م ئه‌م دوو رووییه‌، له‌لایه‌ك ئه‌ندامی ناتۆنن و له‌لایه‌كیش هاوكاری ترسناكترین چه‌كداری تیرۆریست ئه‌كه‌ن له‌دنیادا، كه‌ بۆته‌ جێگای ترس له‌ هه‌مودنیادا، یان بۆ ده‌رگای سنوره‌كان له‌ ئاستی په‌ناهه‌نده‌ كورده‌كه‌ناندا دائه‌خه‌ن ..

پاشان رێپێوانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌و به‌رێكوپێكی و به‌ بێ كێشه‌ ، به‌رێوه‌ چوو ،بێگومان پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن پارێزگارو پۆلیسی شاری تۆلووزه‌وه‌ سازكرا، ئه‌وه‌ی جیگای ئاماژه‌یه‌ له‌كۆتایی خۆنیشاندانه‌كه‌داپۆلیسه‌كان هاتن بۆ لای رێكخه‌رانی ئه‌و خۆنیشاندانه‌ و سوپاسیان كردن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌وه‌ دسپلینانه‌وه‌ و زۆر به‌ شارستانیانه‌ كۆتایی پێهات .


 PUKmediaحه‌مه‌ عوسمان- فه‌ره‌نسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket