riklam

دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی شه‌هیدان ناڕه‌زای لێده‌كه‌وێته‌وه‌‌

kurdistani 05:57 PM - 2014-10-01
پاره‌ له‌ بانكه‌كاندا نییه‌

پاره‌ له‌ بانكه‌كاندا نییه‌

دوای ئاگاداری وه‌زاره‌تی دارای بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌رۆژی 1-10-2014، ئه‌مڕۆ وارسی شه‌هیدان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان روویان له‌ بانكه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كرد، به‌ڵام بانكه‌كان خاڵین له‌ پاره‌، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌ .
ئیحسان عه‌بدول ره‌حمان لێپرسراوی به‌شی كارگێری له‌ قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئه‌مرۆ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زای به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی مووچه‌كانیان له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو دواكاربون مووچه‌كانیان پێ بدرێت.

 وتیشی: ئه‌و ناره‌زایه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دوای هه‌واڵێكی وه‌زاره‌تی دارای هات كه‌بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پاره‌ له‌بانكه‌كاندا نییه‌.

ناوبراو رونیشكرده‌وه‌ كه‌په‌یوه‌ندییان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم كردوه‌ له‌ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دابه‌شبكرێت.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket