riklam

ئوردن.. ئیدانه‌ی تاوانی گرووپی داعش به‌رامبه‌ر كچان و ژنان ده‌كات

kurdistani 05:44 PM - 2014-10-01
سمینارێك بۆ به‌دی هێنانی یه‌كسانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز

سمینارێك بۆ به‌دی هێنانی یه‌كسانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز

سیمیناری هه‌رێمایه‌تی ده‌رباره‌ی مافه‌ یاسایی و مرۆییه‌كان له‌ ژیانی  گشتی و تایبه‌تیدا، له‌ پێناو تواناسازیی ژنان و به‌دیهاتنی یه‌كسانی له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا له‌ ناوچه‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ماوه‌ی نێوان 27  تا 29- 9-2014 له‌ شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، سیمینارێكی هه‌رێمایه‌تی ئافره‌تان، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌ گفتوگۆكاندا، كه‌ ته‌وه‌ره‌كانی له‌سه‌ر یاساكانی تایبه‌ت به‌ مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مافه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ژنان بوو.

 له‌و سیمیناره‌دا خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال بابه‌تێكی گرنگی له‌سه‌ر یاساكانی تایبه‌ت به‌ ژنان و ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناویانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ دژی ژنان پێشكه‌ش كرد، كه‌ جێگه‌یبایه‌خ و ده‌ستخۆشی ئه‌ندامانی ئه‌و سیمیناره‌ بوو، بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئافره‌تان كردوویه‌تی.

له‌و سیمیناره‌دا بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ توندوتیژی و رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ پاراستنی ژنان و یاسای توندوتیژی خێزانی و یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراو و دادگاكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ده‌كرانه‌ نموونه‌ی پێشه‌نگ و  دیار له‌ ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا.

 ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆی سێ رۆژی نه‌دوه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی  و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، له‌ هه‌مانكاتدا سیمیناره‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و رای گشتی كرد، بۆ ئیدانه‌كردنی تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی تیرۆرستان به‌تایبه‌تی تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی گرووپی داعش به‌رامبه‌ر كچان و ژنانی ناوچه‌كه‌و به‌ تایبه‌تی عیراق و سوریا  ده‌كات.

هه‌روه‌ها داواكرا هه‌نگاوی خێرا و به‌رپرسیارانه‌ بنێن بۆ به‌گژداچونه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست بۆ ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران، ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كه‌وسه‌ر به‌هاوكاری جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌ردوو ڕێكخراوی UN-Women, سندووقی دانیشتوان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان "UNDP"به‌رێوه‌چوو.

PUKmedia دلێر ئیبراهیم








5043171102014_22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket