riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. داوای ئه‌نجومه‌نێكی 25 كه‌سی ده‌كرێت بۆ پارێزگاكه‌

kurdistani 05:23 PM - 2014-10-01
 داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاكه‌یان

داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاكه‌یان

ئه‌مڕۆ 1-10-2014 سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ لقی (12) پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ هه‌نگاوه‌ كرداریه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌ و پێشنیارێكی نوێ یان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد .

پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵه‌به‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ناوی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌، رایگه‌یاند:  كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو، رێككه‌وتین پێشنیاری دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی (25) كه‌سی بخه‌ینه‌ به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داوای میكانیزمێكی یاسایش بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌و میكانیزمه‌ی كه‌ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهاتنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ (25)كه‌سیه‌ دیاری یان كردووه‌ چیه‌؟ ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری رایگه‌یاند: میكانیزمه‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌ ده‌ست حكومه‌ت به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت نوێنه‌ری هه‌موو حیزبه‌كانی تێدایه‌ با ئه‌وان دیاری بكه‌ن.

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان خۆشحاڵی خۆشیان بۆ بونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پایته‌ختی ئاشتی ده‌ربڕی و راشیان گه‌یاند هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ینه‌ پارێزگایه‌كی نموونه‌یی .

جێی باسه‌ له‌ ئیستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ دیاریكردنی میكانیزمی پێكهاته‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كردوه‌ كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی (ناوخۆ و شه‌هیدان و دارایی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارو باری په‌رله‌مان)، پێكهاتووه‌ وابڕیاره‌ دانشتنێك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكات و ڕاپۆرتێك له‌و رووه‌وه‌ بداته‌ حكومه‌تی هه‌رێم.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket