به‌وێنه.. گردبوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كانیان
kurdistani 04:31 PM - 2014-10-01زیاتر له 100 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
ئه‌مڕۆ 1-10-2014 ژماره‌یه‌ك له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی موچه‌كانیان له‌به‌رده‌م بانكی توی مه‌لیكی سلێمانی گردبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌كرد: ماوه‌ی زیاتر له 100 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه له كاتێكدا موچه‌كانیان ته‌نها 150 هه‌زار دیناره‌و به‌شی چه‌ند رۆژێكی كه‌میش ناكات.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ هاتنی جه‌ژنی قوربان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه له دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆریان كرێچین و خاوه‌ن ماڵ و منداڵن به‌شێكیشیان نه‌خۆشن و پێویستیان به ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌به‌رده‌م بانكی توی مه‌لیكی سلێمانی گردبوونه‌وه.
كه‌سزكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له گردبوونه‌وه‌كه‌دا رایانگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ی كه وه‌زراه‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی موچه داینابوو پێویستبوو ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان موچه وه‌ربگرن، به‌ڵام پێمان ده‌ڵێن موچه نیه.
هه‌روه‌ها به‌چه‌ندین گوزارشتی جۆراو جۆر داواكاری و ره‌خنه‌كانیان ئاراسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد‌و رایانگه‌یاند ئازادی ئه‌مڕۆی هه‌رێم به‌رهه‌می شه‌هیدانی ئه‌وانه، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه پاداشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه.
دایكی شه‌هیدێكیش به‌چاوی پڕله گریانه‌وه وتی كه هیچ پاره‌یه‌كمان نیه له‌كاتێكدا جه‌ژن نزیك بۆته‌وه،له‌ئێستاشدا هاتووینه‌ته به‌رده‌م بانك بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانمان به‌ڵام پێمان ده‌ڵن موچه نیه.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا سه‌باره‌ت به گردبوونه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: ئێمه پێشتر خشته‌ی موچه‌ی مانگی ئابی چه‌ند وه‌زاره‌تێكمان له سایتی ره‌سمی خۆمان بڵاوكرده‌وه‌و له‌وانه‌ش (وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان) نه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك له خشته‌كه ئاماژه‌ی پێكراوه، كه بێگومان (وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان) فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناو براو ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له رونكردنه‌وه‌كه‌شیدا ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات: كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه له دوای جه‌ژنی قوربانی پیرۆز موچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت وه له رۆژی دابه‌شكردنی موچه‌كانیشیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د- سلێمانی
فۆتۆ/ ئه‌ژین قادر
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22