riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی: كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێم چۆته‌ قۆناغێكی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن

kurdistani 03:40 PM - 2014-10-01
"دابێپێویسته‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ئه‌نجامده‌درێت له‌چوارچێوه‌ی كاتی دیاریكراوی خۆی

"دابێپێویسته‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ئه‌نجامده‌درێت له‌چوارچێوه‌ی كاتی دیاریكراوی خۆی

كۆمپانیاكانی وڵاتی هۆڵه‌ندا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست ده‌زانن به‌تایبه‌ت له‌بواری ته‌ندروستی و كاركردن بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت "پێویسته‌  هه‌ركۆمپانیایه‌ك ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ پابه‌ندی یاساو رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت بێت".

 له‌وپێناوه‌ش ئه‌مڕۆ 1-10-2014 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی كۆمپانیای (VBG Volendan) كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌.

له‌دیدارێكدا وه‌فدی میوان باسیان له‌پڕۆژه‌و كاری كۆمپانیاكانی هۆڵه‌نداكرد كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن، به‌تایبه‌ت پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكه‌وه‌.

راشیانگه‌یاند: ده‌مانه‌وێـت له‌داهاتوو گرنگی زیاتر به‌سێكته‌ری ته‌ندروستی بده‌ین وهاوكارو هه‌ماهه‌نگی زیاتری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بین.

له‌به‌رامبه‌ردا د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیشاندا بۆهه‌ر كارو پڕۆژه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێم بكات و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی لێی سوود مه‌ندبن.

دواتر گفتوگۆكرا له‌باره‌ی رۆڵ و كاریگه‌ری كۆمپانیاكانی وڵاتانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌مه‌ش وه‌زیری ته‌ندروستی به‌وه‌فدی میوانی راگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ئه‌نجامده‌درێت له‌چوارچێوه‌ی كاتی دیاریكراوی خۆی و به‌پابه‌ندبوون به‌یاساو رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌ت بێت.

PUKMedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket