داعشێكی هه‌ڵهاتوو: هه‌ركه‌س بڵێت نا ده‌كوژرێت
kurdistani 03:11 PM - 2014-10-01كه‌س ناوێرێت له ترسی گیانی ریزه‌كانی داعش به‌جێبهێڵێت
هه‌ركه‌سێك له‌ناو ریزه‌كانی داعشدا رای جیاوازی هه‌بێت ده‌كوژرێت و كه‌س ناوێرێت له ترسی گیانی ریزه‌كانی داعش به‌جێبهێڵێت، چونكه روبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌كرێته‌وه.
چه‌كدارێكی داعش كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوریایه ده‌ڵێت: له‌ناو داعشدا هه‌ركه‌سێ وشه‌ی (نا) بڵێت ده‌ستبه‌جێ ده‌كوژرێت و هیچ كه‌س بۆی نییه بیروڕای جیاوازی هه‌بێت.
ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌به كه ته‌مه‌نی 27 ساڵانه ئاماده نییه ناوی خۆی ئاشكرا بكات له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ستبوون به ریزه‌كانی داعشه‌وه ناتوانن وازبهێنن، چونكه ده‌ستبه‌جێ پاش وازهێنانیان ده‌كوژرێن.
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كات كه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ریزه‌كانی داعش بووه له ناوچه‌ی (دێر ئه‌لزۆر) له رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
گه‌نجه هه‌ڵهاتووه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووه كه رابكات و ریزه‌كانی داعش جێبهێڵێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌و ترساوه پێی وابووه پاش ئه‌وه‌ی راده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ستگیر بكرێت ده‌ستبه‌جێ سه‌ری له له‌شی جیا ده‌كرێته‌وه، چونكه داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵدێن و ریزه‌كانی ئه‌و گروپه به‌جێدێڵن زۆر به توندی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، داعش پێی وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی ئایدۆلۆژی ئه‌وان ده‌كه‌ن كافرو خوانه‌ناسن كوشتن‌یان فه‌رزه.
چیرۆكی ئه‌و گه‌نجه بۆ ساڵی 2011 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و كاته‌ی كه‌له‌دژی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا راپه‌ریوه‌و شان به شانی دانیشتوانی دێرئه‌لزۆر دژی حكومه‌تی دیمه‌شق خۆپیشاندانی كردووه، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێت و ماوه‌ی 11 مانگ له به‌ندیخانه‌دا ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی له گرتووخانه ئازاد ده‌كرێت ده‌بێت به كه‌سێكی توندڕه‌و به مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌چێته ناو ریزه‌كانی سوپای ئازادی سوریاوه، به‌ڵام دواتر هه‌روه‌ك زۆربه‌ی گه‌نجانی دیكه په‌لكێشی ناو گروپه توندڕه‌و ئیسلامییه‌كان ده‌بێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گروپه ئیسلامییانه هه‌م چه‌كی باشیان هه‌یه‌و هه‌م پاره‌ی باش.
دوای ماوه‌یه‌ك ریزه‌كانی سوپای ئازاد جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ست ده‌بێت به گروپی توندڕه‌و به‌ره‌ی نوسره كه سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه، دوای ئه‌وه‌ی كه گروپی توندڕه‌وی داعش ده‌بێته گروپێكی به‌هێز له ناوچه‌ی دێرئه‌لزۆر ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و گروپه.
ده‌شڵێت: داعش پاره‌و چه‌كی زۆره‌و ئه‌وكه پێشتر كرێكار بیناسازی بووه وازی هێناو مانگانه بڕی 600 دۆلاری له داعش وه‌رگرتووه‌و ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش له ناوچه‌ی دێر ئه‌لزۆر پاره‌یه‌كی زۆر و خه‌یاڵییه.
ئه‌و گه‌نجه سورییه راشیده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ره‌تا زۆر دڵخۆش بووه كه چۆته ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه، بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ له یه‌كێك له بنكه مه‌زهه‌بییه‌كانی داعش سه‌رقاڵی خوێندنی ئایدۆلۆژیای داعش بووه، له‌و بنكه‌یه مامۆستایه‌كیان هه‌بووه كه خه‌ڵكی سعودیه بووه، مامۆستایه‌كی باش و میهره‌بان، ئه‌گه‌ر داوای لێكردبمایه بۆمبی خۆكوژی له خۆم ده‌به‌ست، چونكه ئه‌وه‌نده هۆگری ئه‌و مامۆستایه بووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: داعش هه‌موو ته‌ركیزی خۆی خستۆته سه‌ر گه‌نجان و گرنگی تایبه‌ت به گه‌نجان ده‌دات و هه‌وڵده‌دات كه هه‌موو بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر گه‌نجاندا بسه‌پێنێت و ئه‌وان له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو عه‌شیره‌تی خۆیان دوور بخاته‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نجان و بنه‌ماڵه‌كانیان بپچڕێنێت، هه‌روه‌ها داعش هه‌وڵده‌دات كه بیر‌و باوه‌ڕی گه‌نجان بگۆڕێت و ئه‌وان رازی بكات كه ده‌ست له دایك و باوك و بنه‌ماڵه‌ی خۆیان هه‌ڵبگرن و له پێناو داعشدا گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه: داعش نه‌وت و كێڵگه و پاڵاوگه‌ی نه‌وتی له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ده‌شڵێت: من زۆر كاری دزێوم له داعش بینیوه سه‌ره‌تا پێموابوو كه ئه‌مانه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داعشه، ئه‌گه‌رنا داعش له زاتی خۆیدا زۆر باشه، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه داعش هه‌ڵه‌یه‌و به‌خته‌وه‌ره كه توانیویه‌تی رابكات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئێمه ته‌رمی ژنان و پیرو په‌ككه‌وتووان و منداڵانمان ده‌بینی هه‌ركه‌سێك گله‌یی بكردایه ده‌كوژرا.
PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه/ رادیۆ ئه‌مریكا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18