riklam

نوێترین به‌رهه‌می قوبادی له‌ فێستیڤاڵی ڤینیسیا نمایشكرا

kurdistani 01:23 PM - 2014-10-01
فیلمی (هه‌ندێك جار چاو له‌ سه‌رێ بكه‌) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد (به‌همه‌ن قوبادی)ه

فیلمی (هه‌ندێك جار چاو له‌ سه‌رێ بكه‌) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد (به‌همه‌ن قوبادی)ه

نوێترین فیلمی سینه‌ماكاری كورد (به‌همه‌ن قوبادی) له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڤینیسیا له‌ ناپۆلی به‌ ناونیشانی (سینه‌مای پێشكه‌وتوو) له‌ وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا.

فیلمی (هه‌ندێك جار چاو له‌ سه‌رێ بكه‌) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناوداری كورد (به‌همه‌ن قوبادی)ه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ فیلمی (چه‌ند وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوداكان- Words With Gods) له‌ به‌رهه‌مهێنانی (ئالێكس گارسیا) و (گیلێرمۆ ئاریێگا) و به‌ ئاوازدانه‌ری موزیكزانی ناوداری به‌ریتانی (پیتێر گابریێل) به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (ڤینیسیا له‌ ناپۆلی) به‌ ناونیشانی (سینه‌مای پێشكه‌وتوو- Extended Cinema) له‌ شاری ناپۆلی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا و له‌ لایه‌ن بینه‌رانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ هاوكاری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤینیسیاو وه‌زاره‌تی كه‌لتوری ئیتاڵیاو به‌شی فه‌رهه‌نگی سینه‌مای ناپۆلی له‌ رۆژانی 22 /28 -9- 2014 له‌ شاری ناپۆلی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

فیلمی (هه‌ندێك جار چاو له‌ سه‌رێ بكه‌) له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌ ئاماده‌بوونی قوبادی، رۆژی 30-8-2014 له‌ به‌شی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ میانه‌ی حه‌فتاو یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڤینیسیا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و له‌ لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی سینه‌ماو رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێران و بینه‌رانی ئاماده‌بوو له‌ فێستیڤاڵ پێشوازیی لێكراو وه‌كو باشترین فیلمی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ فیلمه‌ هه‌ڵبژێردراو له‌ گۆڤاره‌ گرنگه‌ سینه‌ماییه‌كاندا، له‌وانه‌: هۆلیڤوود ریپۆرتێرو پۆزێتیڤ ره‌خنه‌ی پۆزێتیڤی له‌سه‌ر نووسراوه‌.

 PUKmedia مه‌نسور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket