ئه‌مڕۆ له مێژوودا
kurdistani 01:11 PM - 2014-10-01.
ئۆكتۆبه‌ر
تشرینی یه‌كه‌م- ئۆكتۆبه‌ر: مانگی ده‌یه‌می ساڵه به پێی ساڵنامه‌ی گریگۆری، و یه‌كێكه له‌و حه‌وت مانگه‌ی كه ژماره‌ی رۆژه‌كانی 31 رۆژه، له وڵاتی شام و باشور پێی ده‌وترێت تشرینی یه‌كه‌م ، ئه‌وه‌ش به پێی زمان و ساڵنامه‌ی كۆنی سریانی.. ناوی مانگی ئۆكتۆبه‌ر له وشه‌ی لاتینی (ئوكتو)وه هاتووه واته ژماره هه‌شت، واته رۆمانه‌كان له كۆندا مانگه‌كانی ساڵیان له مانگی (مارس)ه‌وه ژماردووه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو مانگی ینایه‌ر و فبرایه‌ر زیاد بكرێت بۆ ساڵنامه‌ی گریگۆری.
1 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1791: كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فه‌ره‌نسی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست، كه یه‌كه‌مین په‌رله‌مان بوو دوای شۆڕش.
1828: دامه‌زراندنی زانكۆی له‌نده‌ن له شاری له‌نده‌ن.
1891: كردنه‌وه‌ی زانكۆی ستانفۆرد له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا.
1898: ئیمبراتۆری روسیا نیكۆلای دووه‌م، جوله‌كه‌كانی له شاره گه‌وره‌كانی روسیا ده‌ركرد.
1917: (محه‌مه‌د ئه‌بو فه‌زلی جیزاوی) ئیمامی گه‌وره، بوو به شێخی جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر.
1920: دامه‌زراندنی (های) به‌ریتانی به دادوه‌ری گشتی له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر به نوێنه‌ری به‌ریتانیا.
1927: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كردن له نێوان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و فارس‌دا.
1936: جه‌نه‌رال فرانسیسكۆ فرانكۆن بوو به سه‌رۆكی حكومه‌تی نیشتمانی ئیسپانیا.
1940: هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه‌شتی (ئهمبریس ئوف بریتن)یان نوقمكرد كه منداڵی به‌ریتانی ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌نه‌دا له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهان.
1946: دادگای (نۆرینبێرگ) فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ده‌ركرد بۆ 12 سه‌ركرده‌ی نازیه‌كان، و به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ سی كه‌سی دیكه.
1948: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له چالاكیه دژ به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌كته‌ر (چارلی چاپلن)ی تۆمه‌تباركرد به سیخوڕی له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهان.
1949: دامه‌زراندنی كۆماری چینی میللی له لایه‌ن (ماوتسی تۆنگ) و دانانی (شو ئین لای) به سه‌رۆكی حكومه‌ت.
1958: تونس و مه‌غریب چوونه ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
1960: نێجیریا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا.
1963: كۆماری نێجیریا دامه‌زرا.
1965: كۆلۆنێل ئهنتۆنج و كۆلۆنێل له‌تیف و شه‌ش جه‌نه‌رالی گه‌وره‌ی تری سوپای ئه‌ندونیسیا هه‌وڵێكی كۆده‌تای شكست خواردویاندا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئهندونیسیای ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك ئه‌حمه‌د سوكارتو.
1969: فڕۆكه‌ی كۆنكۆرد خێرایی فڕینه‌كه‌ی زیاد له خێرایی ده‌نگ بوو، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا.
1970: به‌خاك سپاردنی ته‌رمی سه‌رۆكی میسر جه‌مال عهبولناێر.
1977: ده‌رچونی راگه‌یاندنێكی ئه‌مریكی/ سۆڤیه‌تی كه دانی‌نا به مافی شه‌رعی گه‌لی فه‌له‌ستینی و داوای له ئیسرائیل كرد بكشێته‌وه له‌و زه‌ویانه‌ی داگیری كردبوو له ساڵی 1967ز.
1982: هه‌ڵبژاردنی هیلمۆت كۆل به راوێژكاری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ.
1988: هه‌ڵبژاردنی میخائیل گۆرباچۆڤ به سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1991: شاری لینینگراد ناوی خۆی گۆڕیه‌وه بۆ ناوه كۆنه‌كه‌ی (سان بتروسبورگ).
1991: كۆده‌تا له هایتی و روخانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراو (جان برتران ئه‌ریستید) دوای 9 مانگ.
1991: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆنگره‌یه‌كی به‌ست سه‌باره‌ت به ساڵاچوان و رایگه‌یاند كه ساڵی 2001ز ساڵی ئه‌وانه.
1992: په‌رله‌مانی كوردستان یاسای پاراستنی بێگانه و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌ركرد.
1992: په‌رله‌مانی كوردستان یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد.
2000: له چین 1000 كه‌س له ئه‌ندامانی هۆزی فالۆن كۆنگ ده‌ستگیر ده‌كرێن له كاتی رێپێوانیان له گۆڕه‌پانی (تیان ئان مین).
2008: كۆمپانیای فۆرد یادی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبیلی (مۆدێل تی) به‌ناوبانگ كرده‌وه.
2010: تۆڕی هه‌واڵی ئه‌مریكی (سی ئێن ئێن) خزمه‌تگوزاریه‌كانی پیشكه‌شكاری به‌ناوبانگ (ریك سانشیز) ی وه‌ستاند دوای ئه‌وه‌ی ره‌نخنه‌ی له جوله‌كه گرت.
له‌دایكبوون:
208: ئه‌لكسه‌نده‌ر سیفیروس، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1207: مه‌لیك هنری سێیه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1507: یاكوبو باروتسی دا فینیولا، ته‌لارسازی ئیتالی.
1685: شارلی شه‌شه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانیا.
1754: ئیمبراتۆر بافلی یه‌كه‌م، ئیمبراتۆری روسیا.
1800: لارس لیفی لایستادیوس، قه‌شه‌ی لۆسه‌ری و زانای سویدی له رووه‌ك زانیدا.
1912: محه‌مه‌د كه‌حلاوی، گۆرانیبێژی میسری.
1915: جیروم برونه‌ر، زانای ئه‌مریكی له ده‌رونزانیدا.
1920: مالتهر ماسو، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1924: جیمی كارته‌ر، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2002ز.
1925: ئه‌مین هنیدی، ئه‌كته‌ری میسری
1930: ریچارد هاریس، ئه‌كته‌ری ئیرله‌ندی.
1935: جولی ئاندروز، ژنه ئه‌كته‌ری به‌ریتانی.
1940: ره‌ئوف مسته‌فا، ئه‌كته‌ری میسری.
1942: هیند ئه‌بی ئهلهمع، ژنه ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1958: ئه‌ندریه گییم، زانای فیزیای هۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2010ز.
1964: كریستۆفه‌ر تیتۆس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1966: جۆرج ویا، سیاسه‌تمه‌دار و یاریزانی تۆپی پێی لیبریا.
1967: حسام ئه‌لدین ئهلتائب، راگه‌یاندكاری لیبی.
1968: سه‌لیم وه‌رده، سیاسه‌تمه‌دار و ئابوریناسی لوبنانی.
1970: سه‌عد ئه‌لسه‌غیر، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری.
1972: له‌یلا حاته‌می، ژنه ئه‌كته‌ری ئێرانی.
1972: بههاْ سوڵتان، گۆرانیبێژی میسری.
1976: دیانا حه‌داد، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی.
1978: میرنا ئه‌لموهه‌ندس، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1981: وه‌عد ئه‌لبه‌حری، ژنه گۆرانیبێژی سوری.
1981: جولیو بابتیستا، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1982: ئه‌حمه‌د ئه‌لعیدان، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1985: ماجید محه‌مه‌د، یاریزانی تۆپی پێی قه‌ته‌ری.
1986: ریكاردۆ فاز تی، یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی.
1990: هازل كایا، ژنه ئه‌كته‌ری توركی.
وه‌فات:
717: سلێمانی كوڕی عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌روان، خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی، دیمه‌شق.
1040: ئالانی سێیه‌م، دۆقی به‌ریتانی.
1404: پاپا بونیفاسی نۆهه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1499: مارسیلیۆ فیسینۆ، فه‌یله‌سوفی ئیتالی.
1992: بترا كیلی، ژنه چالاكوان و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ڵمانی.
2012: ئیریك هوبسباوم، مێژوونوسی به‌ریتانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی به‌ساڵاچوان.
رۆژی نیشتمانی له كۆماری چینی میللی.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له قوبرێ.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له نێجیریا.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له توفالۆ.
رۆژی منداڵ له سه‌نگافوره.
رۆژی مامۆستا له ئه‌رمینیا و ئۆزبه‌كستان.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24