riklam

پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕه‌كێكی جه‌له‌ولا كۆنتڕۆڵده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:07 AM - 2014-10-01
یرۆرستانی داعش نه‌یانتوانیوه‌ هیچ به‌رگریه‌ك بكه‌ن و ده‌ست به‌جێ هه‌ڵهاتوون

یرۆرستانی داعش نه‌یانتوانیوه‌ هیچ به‌رگریه‌ك بكه‌ن و ده‌ست به‌جێ هه‌ڵهاتوون

دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و 30-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌ره‌كێكی ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان له‌  تیرۆرستانی  داعش پاككرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌رمه‌سێر و گه‌رمیان به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌ڵمه‌تێكی قاره‌مانه‌دا توانیان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا دره‌نگانی شه‌و به‌ته‌واوی گه‌ره‌گی (خه‌زرا) كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌ته‌واوی له‌ تیرۆرستانی داعش پاكی بكه‌نه‌وه‌.

وتیشی: تیرۆرستانی داعش نه‌یانتوانیوه‌ هیچ به‌رگریه‌ك بكه‌ن و ده‌ست به‌جێ هه‌ڵهاتوون و به‌ره‌و گه‌ره‌كه‌كانی خوارووی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كشاونه‌ته‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: دواتر هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ ته‌واوی ماڵه‌كانی گه‌ره‌كه‌یان پشكنیوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 70 ماڵ ده‌بن و له‌هه‌رچی مین و مه‌ترسی گیانی هه‌یه‌ پاكیان كردۆته‌وه‌.

له‌باره‌ی زیانه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌ وتی: پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه‌و به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ گه‌ره‌كه‌یان به‌ته‌واوی له‌چه‌كداره‌كان پاككردوه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر وتیشی: كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ گه‌مارۆكه‌ی سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولا فراوانتر ده‌كات هه‌رئه‌وه‌ش واده‌كات چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كانی داعش وره‌یان نه‌مینێت.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket