riklam

نوێنه‌رێك: ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیره‌ كورده‌كان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر بڕیاری ناردنی موچه‌ی هه‌رێم

kurdistani 01:55 AM - 2014-10-01
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵویێستى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌بووه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵویێستى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌بووه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 30-9-2014 چاوه‌روانیه‌كی زۆر هه‌بوو  له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕیاردانی عه‌بادی و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، دواجار دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تائێستا هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر نه‌ناردن یان ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دراوه‌.

ره‌نگین محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌ بڕیاربوو حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ری هه‌بێت و موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام تائێستا بریارنه‌دراوه‌و قسه‌كردن له‌وباره‌یه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ئاینده‌یه‌كی نادیار.

وتیشی: تائێستا دیار نیه‌ كه‌ ئه‌و ئاینده‌یه‌ پێش جه‌ژن ده‌بێت یان دوای جه‌ژن، به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دراوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ نه‌وزاد ره‌سوڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كۆیونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا قسه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه‌، به‌ڵام نه‌بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ موچه‌ی دوو مانگ ره‌وانه‌ بكرێت نه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ره‌وانه‌كرێت، وابڕیاره‌ ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا كۆببێته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌بكرێت و هه‌وڵبدرێت به‌زووترین كات بریارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت.

نه‌وزاد ره‌سوڵ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: پێش ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌و كۆبونه‌وه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و شیعه‌كان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ ناردنی موچه‌، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانیان به‌ خودی حه‌یده‌ر عه‌بادیشه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه‌و له‌ناو باره‌گانی حزبه‌كانیشدا ئاماده‌ی خۆیان بۆخه‌رج كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕیوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش كورد داوای كردبوو مالكی لاببرێت لابرا، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی داراییش دراوه‌ته‌كورد.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ده‌بوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش شان به‌شانی حكومه‌تی عیراقی هه‌نگاو بنێت و هه‌ندێك هه‌ڵوێستی روونی خۆی ده‌رببڕیایه‌، تا ئه‌وانیش بریارێكی گونجاویان بدایه‌، ته‌نانه‌ت بڕیاری ناردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا ته‌نها قسه‌بووه‌و به‌فیعلی و له‌سه‌ر كاغه‌ز ره‌زامه‌ندی ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ یه‌كێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی  یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیره‌ كورده‌كان و به‌شداری نه‌بوونیان له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: تۆ كه‌نوێنه‌رت له‌وێ ئاماده‌ نه‌بێت ئه‌ی كێ داوای مافه‌كانت بكات و كێ به‌رگری لێبكات.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket