riklam

په‌یامی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ پایته‌ختی ئاشتی

kurdistani 01:20 AM - 2014-10-01
"هه‌وڵ ده‌ده‌ین چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ بێت بیكه‌ینه‌ ئه‌وله‌ویاتی كارمان"

"هه‌وڵ ده‌ده‌ین چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ بێت بیكه‌ینه‌ ئه‌وله‌ویاتی كارمان"

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 30-9-2014 په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ پایته‌ختی ئاشتی په‌سه‌ندكرد، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پیرۆزبایی له‌ هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بێت بیكاته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی كاره‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق...

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.. پایته‌ختی ئاشتی

وه‌ك لای هه‌مووان رونه‌ كاره‌ساته‌ جه‌رگ بڕه‌كه‌ی 16-3-1988 كه‌ رژێمی له‌ گۆڕنراو به‌چه‌كی كیمیاوی زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاووڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد، وێنه‌یه‌كی ون نه‌بووه‌ هه‌میشه‌ وه‌ قه‌باره‌ی مه‌ینه‌تیه‌كه‌ی وه‌ برینه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌رگیز ساڕێژنابێت، به‌ڵام هه‌ندێك بڕیار وه‌ك كورد جاربه‌جار ئاسوده‌مان ده‌كات وه‌ك به‌ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ناساندنی وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ وه‌ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ جینۆساید، بۆیه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ناساندنی وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی و ستایشی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره‌ به‌جێیه‌، به‌هیوای ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵكو وڵاتانی جیهانیش به‌گشتی ئه‌و نازناوه‌ بۆ ئه‌و سمبوله‌ بچه‌سپێنن.

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی پایته‌ختی ئاشتی ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڵێن ده‌ده‌ین وه‌ك هه‌میشه‌ داكۆكیكاری پارێزگاكه‌تان بین له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌ هه‌وڵیش ده‌ده‌ین چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ بێت بیكه‌ینه‌ ئه‌وله‌ویاتی كارمان.

پیرۆزبێت ئه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاشتیخوازی پایته‌ختی ئاشتی

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

30-9-2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket