riklam

وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌رمه‌سێر وه‌ڵامی زه‌یدی ده‌داته‌وه‌

kurdistani 12:33 AM - 2014-10-01
"جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ كوردستانین و بۆیه‌ك بست خاكی ده‌ست هه‌ڵناگرين

"جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ كوردستانین و بۆیه‌ك بست خاكی ده‌ست هه‌ڵناگرين

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 30-9-2014 عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌ رایگه‌یاندبوو پلانێكیان هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش، وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ گه‌رمه‌سێر و گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر پلانێك  له‌لایه‌ن سوپای عیراق و ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وی داعش له‌ جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكرێت.

عه‌مید ئه‌حمه‌د وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ گه‌رمه‌سێر و گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی هه‌رپلانێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق و ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌ له‌سنوری سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ده‌بێت به‌پێی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دابێت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا تاوتوێ بكرێت.

رونشیكرده‌وه‌: به‌دوور له‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رێگه‌ به‌ئه‌نجامدانی هیچ پلانێكی سه‌ربازی نادرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ كوردستانین و بۆیه‌ك بست خاكی ده‌ست هه‌ڵناگرين.

له‌باره‌ی بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵه هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وتی: بێگومان هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌، نه‌ك به‌ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ یان باشتر بڵێم دیاله‌، به‌ڵكو له‌ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ری تیرۆر ده‌كرێت و به‌به‌رده‌وامی راوێژ هه‌یه‌و پلانه‌كانی تاوتوێ ده‌كرێن، به‌ڵام گه‌ربێتوو مه‌به‌ستی تایبه‌ت یان نه‌ته‌وه‌ی به‌دواوه‌ بێت به‌هیچ شیوه‌یه‌ك رێگه‌ پێدراو نیه‌.

له‌باره‌ی هه‌بوونی پلانی عه‌ره‌به‌ به‌عسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر جه‌له‌ولادا بگرن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپا له‌دیاله‌وه‌ رایگه‌یاند: هیچ شتێكی وا له‌ئارادانیه‌ و گه‌رهه‌شبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێناده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ كوردستانینن و خوێنمان له‌پێناویاندا به‌خشیوه‌و له‌وكه‌سانه‌ش خۆش نابین ده‌ستیان له‌خوێنی براپێشمه‌رگه‌ و شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانماندا هه‌بووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket