riklam

حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ ئێزدیه‌كانی چیای شه‌نگال كۆده‌بێته‌وه‌

kurdistani 11:42 PM - 2014-09-30
بۆ قسه‌كردن بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێزدی

بۆ قسه‌كردن بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێزدی

وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق كه‌نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراقی تێدا به‌شداربوون، سه‌ردانی یه‌كێتی هێزه‌ ئێزدیه‌كانی سه‌رچیای شه‌نگال ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ كه‌سانی یه‌كه‌می ئه‌و هێزانه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال كه‌ ئه‌ندامێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ بووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌كردن بووه‌ له‌سه‌رته‌واوی روداوه‌كه‌ی شه‌نگال و ئه‌و كاره‌سات و رووداوانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هاتوون.

رونشیكرده‌وه‌: كۆبونه‌وه‌كه‌ زیاتر له‌ سێ سه‌عاتی خایاندوه‌و به‌روونی یه‌كێتی هێزه‌ ئێزدیه‌كانی سه‌رچیای شه‌نگال چه‌ندین داواكاریان ئاراسته‌ی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق كردووه‌و داوایانكردووه‌ كه‌پشتیوانی ته‌واوی هێزه‌كانیان بكه‌ن له‌سه‌ر چیای شه‌نگال بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌زووترین كات شه‌نگال رزگاربكرێت.

به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ژن و منداڵ و خێزانانه‌ هه‌بوو كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ رفێندراون و ده‌فرۆشرێن و دچه‌وسێنرێنه‌وه‌، له‌گه‌ل چه‌ندین داواكاری تری تایبه‌ت به‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هاتووه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی عیراق و یه‌كێتی هێزه‌ ئێزدیه‌كانی سه‌رچیای شه‌نگال وتیشی: دواتر وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌واوی پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و داواكاریانه‌ ده‌ربڕیوه‌و پێیانوابووه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالدا هاتووه‌ جگه‌ له‌كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، له‌هه‌مان كاتدا ئامانجی له‌ناوبردنی ئێزیدیه‌كانی به‌دواوه‌ بووه‌، بۆیه‌ ته‌واوی هاوكاریه‌كانی خۆیان له‌گشت رووه‌كانه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو حكومه‌تی عیراق به‌رنامه‌ وپلانی ته‌واوی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات شه‌نگال رزگاربكرێته‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و شاره‌.

پێشتریش وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندبوو: 17 هه‌زار ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدان و نزیكه‌ی چوار هه‌زار ژن و كچ و منداڵ له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆرستانه‌و بۆ مه‌به‌ستی خراپی خۆیان به‌كارهێنراون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket